به‌رخۆدانی شه‌نیاشاره‌كان به‌رده‌وامه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه درێژه به به‌رخۆدانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن رایانگه‌یاند، "ئێمه پێكه‌وه دادپه‌روه‌ری ده‌گێڕینه‌وه".
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه درێژه به به‌رخۆدانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن رایانگه‌یاند، "ئێمه پێكه‌وه دادپه‌روه‌ری ده‌گێڕینه‌وه".
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ٢٨٥ رۆژه درێژه به به‌رخۆدانی خۆیان له به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ده‌ن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌یه، بنه‌ماڵه‌كه چالاكییه‌كه‌یان له ماڵی خۆیان له پرسوس درێژه پێدا.
بنه‌ماڵه‌كه له سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له میدیای دیجیتاڵ ئه‌و په‌یامه‌یان بڵاوكرده‌وه: " توركیا به‌ر له ٧٢ ساڵ په‌یماننامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤی واژۆ كرد، به‌ڵام له رحا جێبه‌جێ ناكرێت. دایكێك ماوه‌ی ٢٨٥ رۆژه داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كات. سیستمی یاسایی له رحا به‌ده‌ست هه‌ندێكانه‌وه‌یه. ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، دادپه‌روه‌ری و یاسا و مافەکان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
ژ.ت