به‌رخۆدێران له‌ گۆڕه‌پانی شه‌هید شاهین: ئێمه‌ سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌ دیاری گه‌له‌كه‌مان

گه‌ریلاكان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین وتیان، " وێڕای ئاسته‌نگ و دژواریه‌یكانیش ئێمه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌ دیاری گه‌له‌كه‌مان. گه‌له‌كه‌مان شایه‌نی سه‌ركه‌وتنه‌".

گه‌ریلاكان له‌ هه‌رێمه‌كانی زاپ و ئاڤاشین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دوژمن تێكبده‌ن و شكستی پێبهێنن، هه‌موو رۆژێك به‌ شێوازی جیا چالاكی ده‌كه‌ن. له‌ ٢٤ی گوڵاندا كه‌ رۆژی ٣٨هه‌مینی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكان له‌ په‌نای ئامێری گه‌یانن كه‌ پێی ده‌وترێت 'ئامێری بێته‌لی گه‌وره‌' كۆبوونه‌وه‌ و گوێ له‌ دۆخی شه‌ڕ ده‌گرن كۆبووینه‌وه‌. گه‌ریلاكان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له‌ سه‌نگه‌ر و تونێله‌كاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، قسه‌ ده‌كه‌ن. هه‌موو كه‌س به‌ سه‌رنجه‌وه‌ گوێیان بۆ ده‌گرن، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و تێبینیانه‌ ده‌نوسنه‌وه‌ كه‌ له‌ مێژوودا جێده‌گرن. ئه‌و نوسراوه‌ مێژووییه‌ شكۆمه‌ندانه‌ مانیفیستۆی به‌رخودان و پێداگریی بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌هێڵنه‌وه‌. جارێكی تر ده‌یخه‌نه‌وه‌ به‌رچاو كه‌ چۆن هێرشه‌كان به‌ چه‌كی كیمیایی، ته‌قینه‌وه‌ و بۆردومان كردنی له‌ ژماردن نه‌هاتووی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چۆن پوچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌. گه‌ریلاكان له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕه‌وه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رزه‌وه‌ ده‌ڵێن كه‌ تا سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر نه‌كه‌ن ناوه‌ستن:

'ئێمه‌ قه‌رزاری گه‌له‌كه‌مانین'

"له‌سه‌ر ناوی به‌رخودێره‌كانی گۆڕه‌پانی شه‌هید شاهین، ئێمه‌ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌ ئه‌شكه‌وتی برینداران، كوڕه‌ژارۆ، چیاڕه‌ش، وه‌رخه‌لێ و ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی له‌ هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس داستان ده‌نوسنه‌وه‌ له‌ دڵ و گیانه‌وه‌ پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تریان بۆ ده‌خوازین. ئێمه‌ به‌ رێزه‌وه‌ سڵاو له‌ گه‌له‌ وڵاتپارێزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ پێناو گه‌ریلادا به‌ شه‌و و رۆژ له‌سه‌ر پێن. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئێمه‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی وره‌یه‌. وه‌ك رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ ئێمه‌ بۆ زۆر شت قه‌رزاری گه‌له‌ به‌نرخه‌كه‌مانین. وه‌ك رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین، هه‌لومه‌رج چی بێت با ببێت، ئاسته‌نگی و دژواری چی ده‌بێت با ببێت ئێمه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌ دیاری گه‌له‌كه‌مان. گه‌له‌كه‌مان شایه‌نی سه‌ركه‌وتنه‌.

داهێنه‌ری گه‌ریلا به‌هێز بووه‌

ئێمه‌ خاوه‌نی رێبه‌رمانین، خاوه‌نی گه‌له‌ هێژاكه‌مانین، خاوه‌نی شه‌هیدانین. سه‌رچاوه‌كانی هێز، ئیراده‌ و وره‌مان قوڵن. له‌ئێستاوه‌ سه‌ركه‌وتووی ئه‌م شه‌ڕه‌ یه‌كلا بووه‌ته‌وه‌. رێبه‌رایه‌تی ده‌ڵێت، 'سه‌ربازی كارێكی شه‌ره‌فه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی كۆلۆنیالیست له‌و شه‌ڕه‌فه‌ بێ به‌شن'. ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ له‌ زاپ و ئاڤاشین شه‌ڕ ده‌كات سه‌ربازانی تورك نین، هێزی ناتۆیه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ریلا ده‌ترسن، ئه‌و شوێنانه‌ی تێیدا جێگیربوون به‌ فڕۆكه‌ی سیخوڕی، درۆن، كامێرای حه‌راری، سیستمی ئه‌له‌رم، سێنسۆر و رادار گه‌مارۆ ده‌ده‌ن. به‌و جۆره‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان بپارێزن. له‌ هه‌مان كاتدا له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕیش ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و چه‌كی كیمیایی به‌ كارده‌هێن. كارمێر و لایت به‌ سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان (به‌ تایبه‌تی سه‌گی چوار پێی)وه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌وان ده‌نێرن بۆ تونێله‌كانی شه‌ڕ. له‌ زۆر تونێلدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌ زۆر كوژراویان داوه‌، ناتوانن ته‌رمه‌كانیشیان ببنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ته‌رمه‌كانی خۆیان له‌ هه‌ڵدێره‌كانه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ خواره‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕ چه‌كی كیمیایی و هه‌موو جۆره‌ گازێك به‌كارده‌هێنن. بێگومان داهێنه‌ری گه‌ریلا به‌هێز بووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌توانێت رێوشوێن وه‌ربگرێت.

لێره‌ چه‌ند جۆره‌ چه‌كێكی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێن

ئێمه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕ له‌ دژی هه‌موو جۆره‌ هێرشێك خۆڕاگری ده‌كه‌ین. دوژمن لێره‌ چه‌ند ۆره‌ گازێكی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. جیاوازن. وه‌ك به‌ڵگه‌ش دیمه‌نه‌كانی به‌ده‌ستمانه‌وه‌ن. كاتێك كه‌ هه‌ڤاڵان ده‌چن و دێن به‌ جلوبه‌رگه‌كانیان و به‌ قژیانه‌وه‌ ده‌لكێن. ئێمه‌ش به‌ پێی تواناكانی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ رێوشوێن ده‌گرینه‌ به‌ر. بۆ ئێمه‌ی ئاپۆیی هه‌لومه‌رج چه‌نده‌ش دژوار بن، ده‌رفه‌ت چه‌نده‌ش كه‌م بن، ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ له‌ داهاتووی ئازاد رێبه‌ر و گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕێمانن. ئه‌و دۆخه‌ بۆ ئێمه‌ دژواری و ناخۆشییه‌كان هه‌مووی ناهێڵێت. ئێمه‌ سڵاوی هه‌ڤاڵان وه‌رده‌گرین و ده‌مانه‌وێن بڵێین كه‌ ئه‌و دۆخه‌ جۆش و وره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ترمان پێده‌به‌خشێت.

هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌

ئێمه‌ جارێكی تر هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵام بده‌یننه‌وه‌ به‌ هه‌ست و سڵاوی هاوڕێیانمان. بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی دڵیان ٢٤ كاتژمێر بۆ ئازادی لێده‌دات ئه‌و دۆخه‌ هه‌رگیز گرنگ نییه‌. ئێمه‌ جارێكی تر ده‌ڵێین، سه‌ركه‌وتووی ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ ئێستاوه‌ دیاره‌، ئه‌وانیش گه‌ریلاكانن. رێبه‌رایه‌تی و پارتیمان له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر له‌ ئێمه‌وه‌ نزیكن، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن، له‌ دڵ و هزری ئێمه‌دان. به‌و هێزه‌ی له‌ رێبه‌رمانه‌وه‌ وه‌ریده‌گرین ئێمه‌ لێره‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕ و ژیان ده‌كه‌ین. ئێمه‌ له‌ ئێستاوه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا له‌ رێبه‌رمان، گه‌له‌ به‌ نرخه‌كه‌مان و هاوڕێیانمان پیرۆز ده‌كه‌ین".

ئێمه‌ خاوه‌نداری له‌ هه‌موو وته‌كانتان ده‌كه‌ن

گه‌ریلاكان به‌ ده‌وری ئامێری گه‌وره‌ی بێته‌له‌وه‌ گوێ له‌ ده‌نگی به‌رخودان، بڕیارداری و سه‌ركه‌وتن ده‌گرن كه‌ له‌ گۆڕه‌پانیی شه‌هید شاهینه‌وه‌ دێ و پێكه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵَن: "ئێمه‌ له‌ دڵه‌وه‌ خاوه‌نداری له‌ هه‌ر وشه‌ و وته‌یه‌كتان ده‌كه‌ین".

دواتریش گه‌ریلاكان به‌ ده‌وری ئامێری بێته‌ل به‌ هه‌لهه‌له‌وه‌ سڵاو ده‌كه‌ن. گه‌ریلاكان هه‌م له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌م له‌ تونێله‌كان و تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ به‌ وره‌ و بڕیارداریی گه‌وره‌وه‌ درێژه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس ده‌ده‌ن و تا سه‌ركه‌وتن ناوه‌ستن".

هـ . ب