خێمه‌ی پرسه‌ی بۆ سیاسه‌تكاری كورد محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی كه له ١٧ی گوڵان له شاری سلێمانی به هێرشێكی چه‌كداری تیرۆركرا، له لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه به‌سه‌ر كرایه‌وه.
زۆر كه‌س له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه سه‌ردانی خێمه‌ی سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌یان كرد. له‌پێشه‌وه پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په)، پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په)، بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)، زۆر رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و سه‌ره‌خۆشیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
خاینان چه‌له‌بیان به ناجوامێرانه كوشت
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په موعه‌زه‌ر وتی، كه به شه‌هیدكردنی زه‌كی چه‌له‌بی ده‌یانه‌وێت په‌یام بده‌ن و به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "هه‌ڤاڵ زه‌كی له وڵاته‌كه‌ی خۆی سته‌می ده‌بینی، به‌رگریی له مافی مرۆڤان و كوردان ده‌كرد و له‌و پێناوه‌دا تێكۆشا. سه‌د سالچه سته‌م له كورد ده‌كرێت. هه‌ر هه‌ڤاڵێكی وه‌ك زه‌كی تێده‌كۆشن یان ناچار بچنه تاراوگه، یان شه‌هید ده‌بن یاخود زیندانی ده‌كرێن. هه‌ڤاڵ زه‌كی یه‌ك له‌وانه بوو. دۆسیه له دژی كرایه‌وه، ناچاربوو، رۆیشت. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وێ به‌ده‌ستی نه‌یار و خاینان شه‌هید كرا. ئه‌وانه‌ی هه‌ڤاڵ زه‌كییان كوشت دیارن. ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌وه تێنه‌كۆشین ئه‌و ناجوامێرییه به‌رده‌وام ده‌بێت. له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه تا به‌خاكسپاردن نائه‌خلاقی گه‌وره به‌رامبه‌رمان كرا. ئێمه‌ش تا دوا دڵۆپی خوێنمان خۆڕاگری ده‌كه‌ین".
ئێمه ئاڵای ئه‌و له‌سه‌ر زه‌وی جێناهێڵین
براگه‌وره‌ی محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی ئه‌وزی چه‌له‌بی باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان ئاڵای تێكۆشانی براكه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی جێناهێڵن و ئه‌م قسانه‌ی كرد: "ماڵی ئێوه‌ی گه‌ل و سیاسه‌تمه‌داران ئاوا بێت كه خاوه‌نداریتان لێكردین. تا ته‌رمه‌كه‌مان گه‌یانده‌وه بۆ وان زۆر زۆرداریمان لێكرا. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌یه‌كی چه‌په‌ڵه. به‌ڵام ئه‌و گه‌له‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه ئه‌و دۆخه‌ی له بیربردینه‌وه. براكه‌م زه‌كی چه‌له‌بی ته‌نیا شه‌هیدی ئێمه نییه شه‌هیدی هه‌موو كوردستانه. چه‌له‌بی نه‌ك هه‌ر بۆ كوردان به‌ڵكوو بۆ هه‌موو بنده‌ستان له جیهان خه‌باتی بۆ ئازادی و یه‌كسانی ده‌كرد. ئێمه له‌وه‌وه فێری زۆر شت بووین. هه‌موو كات رێنیشانده‌رمان بوو. ئێمه ئاڵای تێكۆشانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرین و ده‌یگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن".
هـ . ب