بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە هەژار مەحمودی بەڕێوەبەری پەڕەی "شنۆیەکەم" لە ئینستاگرام لەگەڵ چوا هاوکاری ئەو پەڕەیە بە ناوەکانی دڵشاد شاداب، باست قادرزادە، زاهیر حاجی پوور و سەمیع مەحمودی دەستبەسەرکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو دەستبەسەرکردنی ئەو پێنج کەسە پەیوەندی بە مەراسیمەکانی نەورۆزەوە هەیە و دوای دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە، پەڕەکەشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگیراوە.
پێشتریش هەر لە شاری شنۆ چەندین کەسی دیکە بەهەمان هۆکار دەستگیرکرابوون.
لە نەورۆزەوە تائێستا لانیکەم ٤٣ چالاکوان، هونەرمەند و هاووڵاتی کورد بەهۆی بەشداری و رێکخستنی مەراسیمەکانی نەورۆز لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام دەستبەسەرکراون.
هـ . ب