بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار 337 رۆژه‌ له‌ پێناو دادپه‌روه‌ریدا ئێشكگری ده‌كات

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه‌ له‌ پێناو كه‌سوكاره‌ كوژراوه‌كانیان ئێشكگری دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، باسی له‌وه‌كرد، بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌ سته‌م هاوبه‌شیكردنی بكوژه‌كانه‌ و رایگه‌یاند، "ئێمه‌ له‌سه‌ر حه‌قین، ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین".

ئێشكگری دادپه‌روه‌ری ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار و فه‌رید شه‌نیاشار كه‌ له‌ 9ی ئاداری 2021ه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ به‌رده‌وامه‌.

بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌ 337 هه‌مین رۆژی چالاكی ئێشكگرییه‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له‌ تویته‌ر رایانگه‌یاند، "له‌به‌رده‌م دادگای رحادا به‌رده‌وام ده‌ڵێین "داد، داد". بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌ سته‌م، هاوبه‌شبوونی بكوژه‌كانه‌. هه‌موو سه‌ندیكای پارێزه‌ران، رێكخراوه‌ یاساییه‌كان، پارته‌ سیاسی و گه‌لی روحای به‌ شكۆ خاوه‌نداری له‌ تێكۆشانی ئێمه‌ ده‌كه‌ن. ئێمه‌ له‌سه‌ر حه‌قین و ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین".

هـ . ب