هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: ئێمه‌ له‌ هه‌مان كه‌شتیدا نین

بنه‌ماڵی شه‌نیاشار له‌ رۆژی ٣٥٥ هه‌مین درێژه‌ به‌ ئێشكگری دادپه‌روه‌ری ده‌دات. بنه‌ماڵه‌كه‌ رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ هه‌مان كه‌شتیدا بن، ئه‌و سته‌مه‌ بۆچی؟".

ئێشكگری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌ ٩ی ئاداره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ۆتایی هه‌فته‌یه‌ دایكه‌ ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار و فه‌رید شه‌نیاشار له‌ ماڵی خۆیان له‌ پرسوس درێژه‌ به‌ ئێشكگرییه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی جامی شكاوی ئۆتۆمبێله‌ فریاگوزاریه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ پرسوسیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند، " ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ فریاگوزاریانه‌ی توركیا كه‌ بۆ یارمه‌تی چوونه‌ ئوكرانیا هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر! له‌ رحا هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ فریاگوزاریانه‌. ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا خه‌ڵات كران. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ هه‌مان كه‌شتیدابین ئه‌و سته‌مه‌ بۆچی؟".

هـ . ب