بنەماڵەی شەنیاشار ٤٦٦ رۆژە لە ئێشکگریی دادپەروەریدایە

بنەماڵەی شەنیاشار کە لە پێناو کەسوکاریان کە لە رحا کۆمەڵکوژکران ٤٦٦ رۆژە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان، جارێکیتر داواکری خۆی بۆ "دادپەروەری" دوپاتکردەوە.

ئەمینە شەنیاشار کە لەە ناوچەی پرسوس لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا هاوسەر و دوو کوڕی لە لایەن خزمەکانی پەرلەمانیتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژرابوون، لەگەڵ کوڕەکەی خۆی فەرید شەنیاشار کە لەو هێرشەدا برینداربوو، ئەمڕۆش ئێشکگریی دادپەروەری خۆی درێژەپێدا.

ئەمینە شەنیاشار لەبەر کێشەی تەندروستی لەماڵەکەی لە پرسوسە، فەرید شەنیاشاریش لەبەردەم دادگای رحا دەستی بە ئێشکگریی کردبوو.

لەسەر هەژماری تویتەری بنەماڵەی شەنیاشار ئەم پەیامە بڵاوکراوەتەوە: "٤ ساڵە ئێمە داوای دادپەروەری دەکەین. ٤٦٦ رۆژ لەبەر دادگا لە ئێشکگریداین. داواکاری ئێمە ئێمە دادپەروەرییە، گرنگ نییە کە لە دژی کێیە، ئێمە لەسەر رێگەیەکی حەقین. ئێمە هەموو کات باس لە مافداری دەکەین".

هـ . ب