بنەماڵەى شەنیاشار بۆ دادپەروەری لە بەردەم دادگای رحا بەردەوامن لە چالاکییەکەیان
بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە بۆ ماوەى ٣ رۆژ چالاکییەکیان لە ماڵەوە درێژە پێدا، ئێستا ٤٩هەمین رۆژی چالاکییەکەیان لە بەردەم دادگای رحا درێژە پێدەدەن.
بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە بۆ ماوەى ٣ رۆژ چالاکییەکیان لە ماڵەوە درێژە پێدا، ئێستا ٤٩هەمین رۆژی چالاکییەکەیان لە بەردەم دادگای رحا درێژە پێدەدەن.
بنەماڵەى شەنیاشار ٤٩ رۆژە بۆ هێنانەدیی دادپەروەری لە چالاکیی ئێشکگریدان. لەم رۆژانەى دوایدا بەهۆی راگەیاندنی قەدەغەکاری و قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، بنەماڵەى شەنیاشار نەیانتوانی بچنە بەردەم دادگای رحا و لەبەر ئەوەش بۆ ماوەی ٣ رۆژ تاوەکو قەدەغەکارییەکە کۆتایی پێهات، لە ماڵەوە درێژەیان بە چالاکییەکان دا.
چالاکییەکە لەلایەن دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕییەوە بەڕێوەدەچێت، کە ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کۆمەڵکوژکران.
بە ناوی بنەماڵەى شەنیاشارەوە لە تویتەر پەیامێک بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە، تاوەکو بەدیهاتنی دادپەرەوەری درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن و داوایان لە هەموو کەسانی خاوەن ویژدانکردووە پشتیوانییان لێ بکەن.
ژ.ت