بنەماڵەی شەنیاشار: لەبەرانبەر زوڵم بێدەنگ مەبن!

خانەوادەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە بەرخۆدانی خۆی، وتی:"نابێت کەرامەتی مرۆڤ لەبەرامبەر زوڵم بێدەنگ بێت" و بانگی لە داواکاری گشتی کرد کە پشتگیری لە بکوژان دەکات، دەست لەکاربکێشێتەوە."

دایە ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار ماوەی ١٧٣ ڕۆژە لە دادگای روحا دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە.

بەهۆی ئەوەی باڵەخانەی دادوەری داخراوە، خانەوادەی شەنیاشار لە ماڵی خۆیان لە سوروچ دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە.

بنەماڵەی شەنیاشار پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە و وتی"نابێت کەرامەتی مرۆڤ لە بەرامبەر زوڵم بێدەنگ بێت. ٣ کەس لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە سوروچ کوژران. ماوەی سێ ساڵە کەس دەستگیر نەکراوە. پێویستە داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەیەکی دادوەرانە ئەنجام بدات و نەبێتە بەشێک لە تاوانەکە. ئەگەر داواکاری گشتی لە سەرەوەی خۆی دەترسێت، پێویستە دەست لە کاربكیشێتەوە."

ف.ق