بنەماڵەی شەنیاشار: تێکۆشانەکەمان دادپەروەری بەدی دەهێنێت
بنەماڵەی شەنیاشار رایانگەیاند، "بە دڵنیاییەوە تێکۆشانەکەمان دادپەروەری بەدی دەهێنێت. کەم ماوە بۆ ئەوەى ڕۆژە خۆشەکان دەستپێبکەن".
بنەماڵەی شەنیاشار رایانگەیاند، "بە دڵنیاییەوە تێکۆشانەکەمان دادپەروەری بەدی دەهێنێت. کەم ماوە بۆ ئەوەى ڕۆژە خۆشەکان دەستپێبکەن".
ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە لایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کوژران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوریدا لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدایە، کە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستیان پێکردووە و چالاکییەکەیان لە ڕۆژی ٣٤٨هەمیندایە.
لە کۆتایی هەفتەدا و بەهۆی ئەوەى دادگا دادەخرێت، دایە ئەمینە شەنیاشار لە ماڵەکەى خۆیدا لە پرسوس درێژە بە چالاکییە ئێشکگرییەکەى دەدات.
فەرید شەنیاشاریش رۆیشتووە بۆ ئەستەنبوڵ بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەی "خەڵاتی چاپەمەنی، هونەر و یەکگرتوویی رێکخراوی هاڵک ئەڤلەری".
هاڵک ئەڤلەری ئەنجوومەنێکی کۆمەڵایەتییەکان بۆ راهێنان، تەندروستى، داکۆکی لە مافی ژنان، کەمدەرامەتان و دابینکردنى خانوو و پەناگە بۆ هاووڵاتییان. رێکخراوێکى ناحکومییە و لە ١٩ی شوباتی ١٩٣٢ەوە دامەزراوە و پشتیوانی لە مافەکانی کورد دەکات.
بنەماڵەى شەنیاشار لە ئەژماری خۆیاندا لە میدیای دیجیتاڵ دا بڵاویانکردەوە، "بۆ ئەوەی ئێمە دەنگی خۆمان بە بەرپرسان بگەیەنین، ئێمە لە ڕێگاداین. یان ئەوەتا ئەوان دەنگی خۆیان دەبیستن، یان ئەوەتا کۆتاییان پێدێت و دەڕۆن. هەموو شتێک کۆتاییەکی هەیە و ئێمە بڕوامان بەوە هەیە. بە دڵنیاییەوە تێکۆشانەکەمان دادپەروەری بەدی دەهێنێت. کەم ماوە بۆ ئەوەى ئێمە رۆژە خۆشەکان ببینین".
ژ.ت