ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئاڤاشین، زاپ لە چالاکی گەریلاکاندا ٢٩ داگیرکەری سزادراون، ١٠ داگیرکەر بریندارکراون و گورز لە ٣ هەلیکۆپتەر وەشێنراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " هێزەکانی گەریلامان لە ئاڤاشین و زاپ هەموو جێگەیەکیان کردووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران داوە. هێزەکانمان بە شێوەی گەریلایەتی سەردەم، تاکتیکی شەڕی گەریلایەتی بە ڕێکخراو و زۆر تاکتیکی دیکە سەرقاڵی چالاکین. هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان دەستپێشخەری و کۆنتڕۆڵیان خستووەتە دەستیان و هێرش دەکەنە سەر داگیرکەران.
لە چالاکیەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەکەوتووە و بە رۆحێکی بەرزەوە چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکاندا ٢٩ داگیرکەر سزادراون، ١٠ داگیرکەری بریندار بوون، گورز لە ٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر و هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنراوە، درۆنێکیش خراوەتە خوارەوە.
لە هەرێمی ئاڤاشین
لە ٢٢ی نیساندا داگیرکەران کاتێک کە بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ پێشڕەویان کرد، تیمەکانی گەریلای گەڕۆکمان داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵەوە. لە هەمان رۆژدا کاتژمێر ١٠:٠٠ لە چوار لاوە لە داگیرکەراندرا. باڵی یەکەم بە بۆمبی دەستی لە داگیرکەرانیدا و ٢ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بریندار بوو. باڵی دووەم لە چەکی قورس لە داگیرکەرانیدا، لەوێش ژمارەیەک داگیرکەر بریندار بوون و ژمارەیەکیش بەهۆی ترسەوە لە ناوچەکە بڵاوبوونەوە. باڵی سێیەم بە سویقاست لە داگیرکەرانیدا و ٤ داگیرکەر سزادران. باڵی چوارەمی چالاکیەکە لە بەشی پاراستنی داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک لەسەر بی کەسی سی سزادرا. لە هەمان کاتدا گورز لە درۆنێک وەشێنرا و دواتر درۆنەکە کەوتە خوارەوە.
لە چالاکیەکەدا کە تاکتیکی گەریلایەتی بەکارهێنرا ٧ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بریندار بوو و درۆنەک خرایە خوارەوە. تەرمی داگیرکەران لە کاتژمێر ١٢:٣٠ەوە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمان ماوەتەوە. کاتژمێر لە ١٣:٣٠ دا داگیرکەران بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەر گۆڕەپانەکەیان بۆردومان کرد و بە هەلیکۆپتەر سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە.
داگیرکەران ٢٢ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ تاوەکو ١٦:٠٠ بە تەقەمەنی و گازی ژژەهراوی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ. کاتژمێر ١٦:٣٠ گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
لە هەرێمی زاپ
لە ٢٢ی نیسان کاتژمێر ٠٧:١٠ داگیرکەران هەوڵیاندا بەرەو گۆڕەپانی گردی شەهید جودی ناوچەی کارکەر پێشڕەوی بکەن. هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک کە دەدەکتۆرێکی پێبوو سزادرا. داگیرکەران کاتژمێر ١٠:٤٠ لە کاتێکدا کە ویستیان تەرمەکەیان بگوازنەوە جارێکی دیکە لەلایەن گەریلاکانمانەوە کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا، داگیرکەرێک بریندار بوو. تەرمی داگیرکەران لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و شەڕی نێوان هێزەکانمان و دوژمن بەردەوامە.
لە ٢٢ی نیسان کاتژمێر ١٠:٣٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە ٢٢ی نیساندا هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە گردی ئۆرتێ و ژمارەی داگیرکەرانی سزادراو نەزانرا.
لە ٢٢ی نیساندا لە کاتێکدا کە داگیرکەران هەوڵیاندا نزیکی سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید بەرخۆدان و شەهید شاهین ببنەوە، هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا و ٤ داگیرکەر سزادران. لەو ساتەدا داگیرکەران هەوڵیاندا بە هەلیکۆپتەر سەرباز لە گۆڕەپانی شەڕ جێگیر بکەن و لەوێش ٢ داگیرکەر سزادران. کاتژمێر ٠٩:٣٠ داگیرکەران لە کاتێکدا کە نزیکی سەنگەری شەڕ لە شەهید هاوڕێ بوونەوە، لێیاندرا. لەوێش ٣ داگیرکەر سزادران و هێزەکانمان دەستیان بەسەر تەرمی داگیرکەراندا گرت. دواتر داگیرکەران دیسانەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان و لە داگیرکەراندرایەوە. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەری دیکە سزادران و ٦ داگیرکەر بریندار بوون. لە گۆڕەپانی شەهید شاهین کە ١٢ داگیرکەر بە گشتی تێیدا سزادران و ٦ داگیرکەر بریندار بوون، داگیرکەران پاشەکشێیان کرد.
٢٢ی نیسان کاتژمێر ١٠:١٠ داگیرکەران سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان لە گۆڕەپانی شەهید شاهین بە هەلیکۆپتەر گواستەوە. کاتژمێر ١٤:٠٠ بە سویقاست لە داگیرکەراندرا و داگیرکەرێکی دیکە سزادرا. کاتژمێر ١٤:١٠ بە تەکتیکی سابۆتاژ لە گروپێک داگیرکەر درا و ٣ داگیرکەر سزادران. هاوکات لەگەڵ ئەو چالاکیە هێزەکانمان لە گروپێکی دیکەشیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران. کاتژمێر ١٥:٣٠ لەدژی هەلیکۆپتەرەکان چالاکی ئەنجامدرا کە ویستیان لە سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید بەرخۆدان و شەهید شاهین نزیک ببنەوە. گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنرا و بە ناچاری کشانەوە. لە هەمانکاتدا لە گۆڕەپانی شەهید شاهین بە چەکی سود لەداگیرکەراندرا و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.
کاتژمێر ١٥:٣٠ بە پشتگیری هەلیکۆپتەرە شەڕکەرەکان و هەلیکۆپتەری سکۆرسکی داگیرکەران ویستیان سەربازە کوژراو و بریندارەکان بگوازنەوە، بەڵام رووبەرووی بەرخۆدانی گەریلاکانمان بوونەوە. هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ بۆ ١٧:٠٠ جارێکی دیکە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر هەوڵیاندا کوژراو و بریندارەکانیان بگوازنەوە. دیسانەوە هێزەکانمان چالاکیان کرد و رێگەیان نەدا هەلیکۆپتەرەکان نزیک ببنەوە. داگیرکەران چوونە ژێر گردی شەهید شاهین و سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە.
٢٢ی نیسان کاتژمێر ١٧:٤٥ داگیرکەران کە ویستیان لە گردی روبار جێگیر ببن، رووبەرووی چالاکی هێزەکانمان بە چەکی قورس هاتن و بە شێوەیەکی کاریگەر لێیاندرا. لە هەمانکاتدا داگیرکەرێک بە تاکتیکی سویقاست سزادرا. هەلیکۆپتەرەکان کە گردی شەهید کەنداڵی هەرێمی بەرخۆدانی سەردەمی گردی جودیان بۆردومان کرد لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا گورز لە دوو هەلیکۆپتەر وەشێنرا. کاتژمێر ٢٢:٤٠ گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.
٢٢ی نیسان کاتژمێر ١٧:٥٥ گۆڕەپانی سێدارێی هەرێمی گارە ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
٢٢ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٠:٣٠ هەرێمی گردی هەکاری مەتینا لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بۆردومانکرا. ٢٣ی نیسان کاتژمیر ٢٣:٣٠ ، ٢ جار لە کاتژمێر ٠٥:٣٠ جارێک لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کرا.
٢٢ی نیسان کاتژمێر ٢٣:٢٠ گۆڕەپانی شەهید شەریفی هەرێمی خواکورک ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
٢٣ی نیسان کاتژمێر ٠٥:٣٠ و ٠٥:٤٠ گردی ئێف ئێم لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا."
ف.ق