بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار ٥٣ رۆژە بەردەوامە
خانەوادەی شەنیاشار کە چالاکیەکەی لە ماڵەوە بەردەوامی پێدەدات، رایگەیاند، رێگریە فیزیکیەکان ناتوانن رێگە لە تێکۆشانیان بۆ دادپەروەری بگرێت.
خانەوادەی شەنیاشار کە چالاکیەکەی لە ماڵەوە بەردەوامی پێدەدات، رایگەیاند، رێگریە فیزیکیەکان ناتوانن رێگە لە تێکۆشانیان بۆ دادپەروەری بگرێت.
ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لەلایەن خزم و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە ئەویش لە هێرشەکەدا بریندار بوو، ٥٣ رۆژە دەستیان بە چالاکی دادپەروەری کردووە.
بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوەوە خانەوادەی شەنیاشار چالاکیەکەیان لە ماڵەوە دەکەن. خانەوادەی شەنیاشار لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
” رێگریە فیزیکیەکان ناتوانن رێگە لە تێکۆشانمان بۆ دادپەروەری بگرن. لە هەموو بارودۆخێکدا پێداگیری لەسەر دادپەروەری دەکەین."
ف.ق