بەرخۆدانی زیندانیە سیاسیەکان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا ٥٠ رۆژە بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی کە لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ لە ڕۆژی ٥٠یەمیندا بەردەوامە.

گیراوانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان کە ٢١ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە و هەروەها لە دژی پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ئەمڕۆ ٥٠ ڕۆژە چالاکی گیراوانی مانگرتوو بەردەوامە و تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ ئاوڕێکی لە داواکاری گیراوان نەداوەتەوە.

ف.ق