'بەرخودان بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ گەیشتە بەرزترین ئاست'

دژرابەر ئامەد گەریلای هەپەگە کە بەشدری لە جەنگی خابوردا کردووە رایگەیاند، ئەو شەڕەی لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت، بە فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد گەیشتووەتە لوتکە.

دژرابەر ئامەد باسی لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و تێکۆشانی گەریلاکرد و لەبارەی بەرخۆدانی جەنگی خابور وتی، "لە کوردستان شەڕێکی  قۆڕس هەیە و ئەم شەڕە نەک بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو هەرێمەکە و مرۆڤایەتی گرنگە. گەلەکەمان و جیهان ئەمە دەزانن. روبەروبونەوەی هەندێک هێز لەگەڵ دوژمن، مایەی ترسە، بەڵام بۆ ئێمەی هێزی گەریلا بەم شێوەیە نییە. ئەمە دوزانین دوژمن چیە و کێیە؟ هەروەها ئێمە لەسەر تێکۆشانی کەلتوری بەرخۆدان و راستی رێبەرتی تێدەکۆشین.

دەوڵەتی تورک لەدژی ئێمە کەوتوەتە ناو قۆناغێکی جددی شەڕ، ئێمەش بە رۆحی فیدایی شەڕێکی گەورە بەڕێوەدەبەین و بەرخۆدان دەکەەین. ئەم رۆحە لە مامڕەشۆ دروست بوو. رۆحی شەڕی فیدایی ئاپۆیی لەوێ گەیشتە بەرزترین ئاست. لە زەندورا و ئەو هەرێمانەی لەدژی هەڤاڵانمان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت، هاوڕێکانمان لەناو تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورەدان. هەر کەسێک ئەم تێکۆشانەی بینی. دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلا بێچارە بووە."

شەڕی دوو سیستم

گەریلا ئامەد باسی ئەوەی کرد کە هێزە سەربازیەکانی داگیرکەری تورک، ناوێرن لە بەرانبەر گەریلا شەڕ بکەن و وتی، "لە هەندێک دیمەندا قاژ و قیژیان دەبیسترێت. بێگۆمان لەنێوان ئەو هێزانەی بۆ پارە شەڕ دەکەن و هێزەکانی گەریلادا کە بە رۆحێکی ئاپۆیی شەڕ دەکەن جیاوازی زۆرە. هەڤاڵان هەموو رۆژێک لەدژی دوژمن چالاکی ئەنجام دەدەن. دوژمن لە رووی دەرونیەوە تێکچووە. ئەم دۆخە بە بەرخۆدانی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابور گەورە دەبێت.

ئەم شەڕە شەڕێکی کورت نییە. ئەگەری هەیە چەندین ساڵ بەردەوام بێت. لەبەرئەوەی لە روی جەوهەریەوە شەڕی نێوان سیستمی کاپیتالیست و سیستمی ئازادیخوازی دیموکراتیکی رێبەرمان دایە. ئەم شەڕە شەری نێوان دوو سیستمە. شەڕی مرۆڤایەتی، شەڕی مان و نەمانە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە باش بزانێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک جیاوازی لەنێوان پەکەکە و پەدەکەدا ناکات. لە رێبازی جیاواز لەدژی هەموو کوردێک شەڕ دەکات.

راستە دەوڵەتی تورک ناتوانێت لەبەرانبەر ئێمە سەربکەوێت. سەرەتا دەوڵەتی تورک و هەموو کەسێک پێویستە ئەمە بزانن. مۆڕاڵ، جۆش و خڕوشی گەریلا لە کاتی شەڕدا دیارە کە سەرکەوتن مسۆگەرە."

ف.ق