ڕەشاد گەڵاڵی جێگری مەڵبەندی سێی یەکێتی لەهەولێر و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، نزیکەی مانگێکە وەفدێکی هەواڵگری میت گەیشتوونەتە موسڵ و کاری هەواڵگری و تایبەتی لەسەر ناوچەی شەنگال و دەوروبەری دەکەن.
ماوەیەکی زۆرە تورکیا بە هاوکاریی بەرەی تورکمانی و بە هاوکاریی پارتی (پەدەکە) لە هەرێمی باشوری کوردستان کاری سیخوڕی و هەواڵگری لە رێگەی دەزگای سیخوڕیی نەتەوەیی تورک (میت)ەوە ئەنجام دەدات.
لەو چوارچێوەیەدا هاکان فیدان ڕاوێژکاری میت ڕۆژی سێشەممە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەولێر سەردانی سەرۆکایەتیی هەولێری بەرەی تورکمانیی عێراقی کرد.
ڕەشاد گەڵالی جێگری مەڵبەندی سێ یەکێتی لە هەولێر و چاودێرانی سیاسی بەشداریی لە بەرنامەی تەوەری ڕۆژ لە کەناڵی ئاسمانیی ئاریەن تیڤی دا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس ئاراس ئیبراهیمی دایەوە.
'شاندێکی ٣٠ کەسیی میت لە موسڵ دان'
گەڵاڵی زانیاری سەرنج ڕاکێشی لەبارەی جموجوڵی میتی تورک لە موسڵ خستەڕوو و ڕایگەیاند، وتی: من زانیارییەکت پێ دەدەم، کە تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە. لەموسڵ شاندێکی ٣٠ کەسی میت هەیە، ئامانجی ئەم گروپە لە هەرێمەکە ڕوونە، نزیکەی مانگێکە کار دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە کاریگەری زیاتر لەسەر قەوارەکان و پێکهاتەکانی ناوچەکە دروست بکەن و دەسەڵاتی خۆتان بەسەر شەنگال و دەوروبەریدا بسەپێنن. بەڕای من دەیانەوێت ئێزدیەکان لەناو بەرن. هەروەها کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو عەرەبە هاوردانەی، کە هێنراونەتە ناوچەکە. بەڕای من ئەمە لە داهاتوودا هەڕەشەیەکی گەورە بۆ خوشک و برایانی ئێزدیمان دروست دەکات. ماوەیەکە ئەم جۆرە کارانە کراوە، بەڵام ماوەی کەمتر لە مانگێکە ئەو شاندە لە موسڵن. من وەک دڵسۆزێک و چاودێرێک بۆ وڵاتەکەم و نەتەوەکەم باسی ئەمە دەکەم. هیوادارم هەموو لایەک بە کەمترین زیانەوە لە هێرشەکانی تورکیا و سوریا و ئێران دەربچن. هیوادارم لە هەر چوار پارچەدا رێککەوتنێک لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا ئەنجام بدرێت".
فیدان سەردانی بەغدای کردبوو
ئەوە لە کاتێکدایە سەرۆکی هەواڵگریی تورک هاکان فیدان ڕۆژی ١١ی ئەیلول سەردانی بەغدای کردبوو و چەندین دیداری نهێنی لەگەڵ بەرپرساندا هەبوو، بەتایبەتی لەگەڵ سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح و مستەفا کازیمی سەرۆک وەزیران و خەمیس خەنجەر سەرۆکی سوننەکان.
جموجوڵی میت لە کەرکوک
بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە لە کەرکوک ئامادەکرابوو و لەسەر تۆڕەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بڵاوکرابوویەوە، کە واژۆی دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە کەرکوک بەسەرەوە بوو، لە بەرواری ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دا، ڕاگەیاندرابوو، هەفتەی ڕابردوو ١٠ ئۆتۆمبێلیان لە جۆرەکانی (٥) تویوتا هایلوکس، (٤) ئۆتۆمبیلی جۆری تاهۆ و یەک ئۆتۆمبیلی جۆری Ram ، کە سەر نیشنەکانی میتی تورک بوون لە هەولێرەوە چوونەتە کەرکوک. بەپێی هەمان بەڵگەنامە ئۆتۆمبیلەکانی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لەنزیک فڕۆکەخانەی کەرکوک بینراون و دەزگای هەواڵگری عێراق توانیویەتی شوێنی میتی تورکی لە کەرکوک ئاشکرا بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر نەگیراوەتەبەر.
لینکی بەرنامەی تەوەری ڕۆژ لە تەلەفزیۆنی ئاریەن:
بەرنامەی تەوەری ڕۆژ - پیلانێکى نوێی هەرێمی و ناوچەیی دژ بە گەلی کورد
...
ژمارەیەکی زۆر میتی تورک دزەیان کردووەتە ناو کەرکوک
...
پەرلەمانتار داودی، باسی چەتەکانی میت لە کەرکووک دەکات
...
دەوڵەتی تورکیا گروپێکی چەکداری لە کەرکووک دامەزراندووە
ژ.ت