بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل راگەیەنراوێکی بەبۆنەی ساڵیادی ١٥ شوبات بڵاوکردەوە

فەرماندەی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ٢٣مین ساڵیادی ١٥ی شوبات پیلانگێری نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە 'تووڕەیەوە' بە توندی شەرمەزار کرد.

فەرماندەی بریارگەی ناوەندی نەپەگە لە راگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەکرد کە ئێمە گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی، ١٥ی شوبات پیلانگێری نێودەوڵەتی لەسەر  ڕێبەرمان، کە هەموو شتێکمان قەرزاری ئەوین، بە تووڕەیی و بە توندیەکی زۆرەوە لە ٢٣مین ساڵی پیلانگێڕیەکەدا شەرمەزار دەکەن.

نەپەگە دەڵێت، " لەدژی گۆشەگیری پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی هەموو شەهیدانمان کە بە هەنگاوی ' ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە هەوت ساڵ تاوەکو هەفتا ساڵ لە دەوری رێبەر ئاپۆ بوون بە بازنەیەک لە ئاگر و وڵامی پێویستیان بە پیلانگێڕان دایەوە و ٢٣ ساڵە لەسەر ئەم هێڵە خەبات دەکەن، بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادیان دەکەینەوە."

بەردەوامی راگەیەنراوەکەی نەپەگە بەم شێوەیەیە:

"عەقڵیەتی ئیتحاد و تەرەقی و رژێمی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد، لە شوباتی ١٩٢٥ەوە لەسەر سیاسەتی لەناوبردن و رەتکردنەوەیەکی قورس و سیستماتیک بنیاتنراوە. ئەم سیاستەی رەتکردن و لەناوبردنە پلانی شارک ئیسلاحاتەوە بگرن، لە زحر کۆمەڵکوژیدا لەسەر گەلی کورد، بە شێوەی هێرشی قڕکردنی فراوان بەردەوامە. بەڵام هەستانەوەی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێکخستنی ئازادی لە شێوەی پەکەکە ، وایکرد کە مێژووی تاڵی گەلی کورد پێچەوانە ببێتەوە.

تێکۆشانی داستانی ڕێبەر ئاپۆ لە گەمارۆی قڕکردنی سەر کورد و لەژێر چەقۆی قڕکردندا ڕێگری لێکردووە. بەڵام هێزە هەژمانگەرا نێودەوڵەتیەکان بە بێستاتوبون، بێناسنامەبوون، تواندنەوە و قڕکردنی گەلی کورد بە رەوا دەبینن و  پاسەوانی بۆ هێزە داگیرکەرەکانی وەک دەوڵەتی تورک دەکەن، هیچ کاتێک ژیانەوەی نەتەوەیی گەلی کورد و شەڕی ڕزگاریان قبوڵ نەکرد، لە ئاستی جیهانیدا پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا ڕێکخرا، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە ئاستێکی بەرزدا هێرشی قڕکەری سەر گەلی کوردە، وەک ؛ڕۆژی ڕەش' و ' ڕۆژی قڕکردنی کورد؛ لەقەڵەمدراوە، لە بیرو هۆشی گەلەکەماندا جێی خۆی گرتووە، بووەتە هۆکاری قین و تۆڕەییەکی گەورە و هیچ کاتێک قبوڵ ناکرێت.

لەم بارودۆخەدا کە ئیرادەی هیچ مرۆڤێک ناتوانێت بەرگری بکات، ڕێبەر ئاپۆ ٢٣ ساڵە هەڵویستێکی بێوێنە و مێژووی مرۆڤی پیشانداوە. ئەم بەرخۆدانە داستانیەی ڕێبەر ئاپۆ و پێشبینیەکانی، پیلانگێڕی پووچەڵ کردەوە. گەلەکەمان و تەڤگەرمان کە بەرخۆدان و هەڵوێستی ڕێبەرتیمان لە ئایدۆلۆژی تاوەکو پارادیگامە، جێگەی سوودوەرگرتنە لەسەر هێڵی ئاپۆیی تێکۆشاوە و خۆزگەکانی پیلانگێڕانی لە گەرۆی ئەواندا هێشتووەتەوە. لەم ٢٣ ساڵی رابردوودا بە تەنها پیلانگێڕی گەمارۆدراوە، هێڵی ئاپۆیی کە ئامانجی پیلانگێڕانە زیاتر ئاشکرا و تیژ بووە، بڕیارداری و سووربوون لەسەر تێکۆشانی میلیتانی ئاپۆیی گەورەتر بووە، دڵسۆزی گەلی کورد بۆ ڕێبەر ئاپۆ، لە ئاستێکی زۆر گەورەدایە و تەڤگەری ئاپۆیی لە بەهێزترین سەردەمی خۆیدایەتی.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەم قۆناغەی دواییدا قاڕەمانێتی گەورەیان تۆمار کرد و ئەم ساڵانەی دوایی بە گەشکردنی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتی، هەوڵیدا ستراتیژی شەڕی شۆرشگێڕی گەل پراکتیک بکات. لە ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، ١٠ی شوبات بە هێرشی سەر گارە، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ویستی لە پیلانگێڕیەکەدا هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێت، بەڵام بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی فەماندەی قاڕەمانی گەلەکەمان شۆڕش بەیتوشەباب گورزی گەورەی لە سوپای تورکدا، سوپای تورک گورزێکی مێژوویی بەرکەوت و سەرفرازی گەورە کە گارێێ تۆمارکرا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ساڵی ٢٠٢١ بە رۆحی ئاپۆیی شۆڕشگێری شەڕیان کرد، ئامانجی پیلانگێڕان و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان پووچەڵکردەوە و تێکۆشینێکیان نووسیەوە کە لە مێژوودا نووسراوەتەوە.

هەر شەڕڤان و فەرماندەیەکی گەریلای ئازادی کوردستان کە بە بەرخۆدان لە چوار پارچەی کوردستان پشتگیری هەنگاوی کاتی ئازادیە دەکات، ئەم هەنگاوە سەربکەوێنێت و پیلانگێڕێ نێدەوڵەتی پارچە و لەناودەبات. بۆیەش بێ دوودڵی، بێ ئەوەی هێڵی ژیانی ئاپۆیی هەنگاوێک بەرەو دواوە بنێت، بە ئیرادەیەکی گەورە، بە بڕوا و رۆحی فیدایی خاوەنداری لە ئەرکەکانی لەم قۆناغەدا دەکەن.

ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەم بڕوا و هەوڵدانەوە، بە زیرەکایەتی جێبەجێکردنی هێڵی شەڕی شۆڕشگێری گەل، بە پراکتیکردنی گەریلایەتی پرۆفیشناڵ لە تێکۆشانی پارچەکردنی گەمارۆی قڕکردن لەسەر گەلی کورد و بە جێبەجێکردنی ئازاد جەسەتیی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیاری گەورەی خۆمان کە ئەرک و بەرپرسیاریەکی گەورەیە جێبەجێ دەکەین، لەدژی پیلانگێڕێ لە ساڵی ٢٤ی تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێیان، دۆستانی تیکۆشەر و گەلی وڵاتپارێزی خۆمان دەکەین."

ف.ق