بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە هەوڵی ئەوەدایە باشور بکاتە پارێزگایەکی فەرمیی تورکیا و وتی: "تورکیا دەیەوێت باشور بکاتە پارێزگایەکی خۆی و یەکێک لە بارزانییەکانی لەسەر دابنێت و ئاشکرایە کە لەسەر ئەو بابەتە ڕێککەوتوون".
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ١٧ی نیسانەوە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشینی باشووری کوردستان. لە ٢٣ ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورک گورزی قورسی بەرکەوتووە. بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە / KCK) وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکای لەبارەی ئەو هێرشانە و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دایەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و بارزانی بەناوی حکومەتی فیدراڵی کوردستانەوە دەجوڵێنەوە، کاردەکەن و پەیوەندییان لەگەڵ ئەنقەرە زیاتر کردووە. ئاخۆ لە پشت ئەوە پەیوەندییانە چ جۆرە سەودا و مامەڵەیەک هەیە؟
پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە، دەمەوێت لە کەسایەتیی شەهیدانی مانگی ئایاردا یادی شەهیدانی شۆڕش بکەمەوە. ڕێبەرانی گەورەی بزووتنەوەىی شۆڕشی کوردستان و تورکیا محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین ڕۆژی ٢ی ئایار، دەنیز گەزمیش، یوسف ئینان و حسێن ئینان لە ٦ی ئایار، حەقی قەرار و ئیبراهیم کایپاککایا لە ١٨ی ئایاردا شەهید بوون. لە کەسایەتیی ئەو شۆڕشگێڕە مەزنانەدا بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاس و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی و شۆڕش دەکەمەوە. ئێمە بە تێکۆشانێکی گەورە و شکۆمەندانە خاوەندارییان لێدەکەن.
٦ی ئایاریش ساڵیادی پیلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٦ی سەر ڕێبەر ئاپۆیە. پیلانگێڕییەکە ئێستا لە شێوەی گۆشەگیری و هێرشی پاکتاوکردن بەردەوامە. بە توڕەییەوە و بە توندی پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەم.
هەروەها ٤ی ئایاریش ٨٥هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیم (تەرتەلەی دێرسیم)ە، کە لە ساڵی ۱۹۳۸ ڕوویدا. بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی ئەو ڕۆحانە دەکەمەوە، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی دێرسیمدا شکۆمەندانە بەرەنگارییان کرد و ژیانی خۆیان لە دەستدا، لە کەسایەتیی سەید رەزا - بەسێ و عەلیشێر - زەریفە و نوری دێرسیمی دا بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی هەموویان دەکەمەوە. دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار زوو، یان درەنگ حسابی کردەوەکانی بۆ ئەم گەلە دەدات. هەمان سیاسەتی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردن ئەمڕۆش بەردەوامە و دەیانەوێت کۆمەڵکوژییەکە و پاکتاوکارییەکە تەواو بکەن. داگیرکاریی پاکتاوکار بە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر زاپ دەیەوێت ئەو پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژیەی، کە بۆ ماوەی سەد ساڵ بەردەوامە، بە قۆناغی کۆتایی بگەیەنێت، بەڵام بە بەرخۆدانی گەل و گەریلا ئەو حساباتانە تێکدەشکێنن، پرۆسەیەک دەست پێ دەکات، کە دەوڵەتی تورکی فاشیستی ڕووبەڕووی راستیی سەد ساڵەى خۆی دەکرێتەوە.
با ئێستا بێمە سەر پرسیارەکەت، چیتر ئەوە نهێنی نییە، کە پارتی (پەدەکە) لەگەڵ تورکیادا چەند ڕێککەوتنێکی جدیی کردووە. ئاشکرایە دەیهەوێت نەوت و گاز لە باشووری کوردستان لە رێگەی تورکیاوە بۆ ئەوروپا بگوێزێتەوە، ئەمریکا و ئەوروپاش پشتگیری لەوە دەکەن. هەندێک لێکدانەوە دەکرێت، کە دەیانەوێت قەیرانی غاز بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە بەو شێوەیە لەگەڵ هەندێک لایەن دا چارەسەر بکەن. ئەو لێکدانەوەیە تەنها بەشێکە لە ڕاستییەکە. پارتی (پەدەکە) چەندین ساڵە نەوت و گازی باشوور بە تورکیا دەفرۆشێت. خۆیان ئەوەیان ئاشکراکردوە، کە لەو بوارەدا گرێبەستێکی ٥٠ ساڵەیان کردووە. ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆ کێشەکانی نێوان عێراق و یەکێتی و پارتی.
تورکیا پشت بەو ڕێککەوتنانە دەبەستێت و هەوڵدەدات هەتا موسڵ و کەرکوک سەروەری و باڵادەستیی سیاسی و سەربازی بەدەستبهێنێت. بەو شێوەیە دەیەوێت بگاتە سنوورەکانی میساقی میلی، کە ئامانجی سەدان ساڵەی ئەوانە. دەیەوێت هەموو باشوور و ڕۆژئاوا داگیر بکات و لە داهاتوودا، کە هەلومەرج و دۆخی لەبارەی سیاسی و گونجاوی بۆ ڕەخسا، بە تەواوی دەست بەسەر ناوچە داگیرکراوەکان دا بگرێت. ئەمە ئامانجی ستراتیژیی تورکیایە، کە دەیەوێت ئەوە بە داگیرکاری بەدەست بهێنێت، خۆگەیاندنە بە سنورەکانی میساقی میلی. لەبەر ئەوەی پەکەکە بە گەورەترین بەربەست لە بەردەم ئەو ئامانجە ستراتیژییەدا دەزانێت، لەناوبردنی پەکەکەی بۆ خۆیان کردووتە ئامانجێکی هەمیشەیی. هەر خۆی پەکەکە وەک دیوارێکی گەورە لە بەرامبەر سیاسەتی پاکتاوکردن و داگیرکەری و دەستبەسەرداگرتنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پاکتاوکەردا ڕاوەستاوە.
پارتی (پەدەکە) پشتیوانی لە پلانی تورکیا دەکات بۆ گەیشتن بەسنورەکانی میساقی میلی. ئاشکرایە بەپێی ئەو پلانە ڕێککەوتوون باشووری کوردستان بکەنە پارێزگایەکی تورکیا. بەهۆی ئەو ڕێککەوتنە نهێنییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە شێوەیەکی چالاک پشتیوانی لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هەوڵ دەدات زەمینەیەکی شەرعی و رەوا بۆ داگیرکەران دروست بکات. تورکیا دەیەوێت بە داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتن باشووری کوردستان بکاتە پارێزگایەکی تورکیا و یەکێک لە بارزانیەکانیش بکاتە پارێزگار و والیی ئەو پارێزگایە. ئاشکرایە، پەدەکە و تورکیا لەسەر ئەو بابەیە ڕێککەوتوون
تورکیا بە پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشێکی گرنگی باشووری داگیرکردووە. ژمارەی بنکە سەربازییەکان بۆ دوو ئەوەندە و بۆ سێ هێندە زیادی کردووە. سوپای تورک لە بنکە سەربازییەکانی باشورەوە جموجوڵ و ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەرفەتی هێرشی لە باشورەوە بە دەوڵەتی تورک داوە. سوپای داگیرکەر لە شیلادزێ-ەوە دێت بۆ کوڕەژارۆ و فڕۆکەکانی لە بنکەکانی باشورەوە هەڵدەستن. پارتی (پەدەکە) بە هەموو شێوەیەک دەرفەت و توانای هەواڵگری و لۆجستی و ئەمنی و پەناگە و میدیایی بۆ سوپای داگیرکەر دابین دەکات و بەو شێوەیە ڕاستەوخۆ لەو شەڕەدا بەشدارە. دەوترێت لە هەندێک ناوچەی مەترسیداردا سوپای تورک بە جلوبەرگی پێشمەرگەوە جموجوڵ دەکات و کارەکانیان ئەنجام دەدەن، بۆیە ئاشکرایە پارتی بە شێوەیەکی چالاکانە پەیوەندیی بە پلانی نەهێشتن و پاکتاوکردنی پەکەکەوە هەیە.
کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی لە ئینگلتەرا، باسکردن لە کۆنفیدراڵی و هەوڵەکانیش بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەزانرێن، چۆن لێکدانەوە بۆ ئەو هەوڵانەی بنەماڵەی بارزانی دەکرێت؟
جێی سەرنجه دوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان ڕۆییشت بۆ ئینگلتەرا و چاوی بەهەندێک کەس و لایەن کەوت. ئاشکرایە دەیهەوێت پشتیوانیی ئینگلتەرا و ئەوروپا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەردۆغان بەدەست بهێنێت. لە لایەکی دیکەوە ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆڵی ئینگلتەرا لەم شەڕەدا بەرجەستە دەکات. پێویستە لێدوانەکانی مەسرور لەسەر کۆنفیدراڵی بە هەوڵێک بۆ داپۆشینی ڕێککەوتنە پیسەکانیان لەگەڵ تورکیا و شاردنەوەی هاوکارییەکانیان بۆ هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لێکبدرێتەوە.
پارتی (پەدەکە) بەشدارە لە هێرشە پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک دا. مەسرور بارزانی بۆ پلانی هێرشی داگیرکاری لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوویەوە و ئەوە ڕاستییەکەیە، بەڵام لەدۆخێکی وەهادا مەسروور بۆ ئەوەى ڕێککەوتنە پیس و چەپەڵەکەى لەگەڵ دەوڵەتی تورک بشارێتەوە وتی، "دەکرێت عێراق بکرێت بە کۆنفیدراڵییەکی پێکهاتوو لە چەند دەوڵەتێک" هەوڵ دەدات بەوە ڕاستییەکە بشارێتەوە و پێچەوانەشی بکاتەوە. هەروەها ئەو لێدوانە وەک نیشانەی هەوڵێکە بۆ دابڕاندنی باشوور لە عێراق و لکاندنیەتی بە تورکیاوە وەک پارێزگایەک و دەکرێت بەو شێوەیە لێکدانەوەى بۆ بکرێت.
پارتی (پەدەکە) بۆ ئەوەی باشور بکاتە پارێزگایەکی دەوڵەتی تورک هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکات و بەو شێوەیە کاری بۆ دەکات. ئامانجی مەسرور بارزانی لە کۆنفیدراسیۆن ئەوەیە، کە عێراق بۆ چەند دەوڵەتێکی بچووک دابەش بکرێت و وەک کۆنفیدراسیۆنی دەوڵەتۆکەکان فۆرم و شکڵی نوێی سیاسی بە دەوڵەتۆکەکان بدات و لەو رێگەیەوە دەوڵەتۆکەی باشوور بلکێنێت بە تورکیاوە. بارزانی ئەوە دەڵێت بۆ ئەوەی، باشووری کوردستان لە ناو سنوورەکانی عێراقدا نەمێنێتەوە و بۆ ئەوەى بتوانێت باشوور بە تەواوی لە عێراق داببڕێت و بیلکێنێت بە تورکیاوە. هەر ئەوەى ئێستا ڕوودەدا بەرەو ئەوە دەڕوات. بەو بارودۆخەی ئێستا باشوور وەک پارێزگایەکی تورکیای لێهاتووە. تورکیا لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کولتووری و سەربازیەوە سەروەری و باڵادەستیی خۆی لە ئاستێکی گەورەدا بەسەر باشووردا سەپاندووە و ئەوەی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
پارتی (پەدەکە) هیچ دۆزێکی بۆ کورد نییە. دۆزی پارتی ئەوەیە، کە سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پاکتاوکار بکات و پارە و سامان و دەوڵەمەندیی خۆیان زیاتر بکەن. ئەوەش ئاشکرا بووە و دەزانرێت، کە بنەماڵەی بارزانی لە وڵاتانی ئەمەریکا، ئەوروپا، تورکیا و کەنداو لەگەڵ دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان لە پێشبڕکێدان.
زانیاری هەیە، کە پارتی (پەدەکە) بەرەو زۆرێک لە خاڵەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دا جموجوڵی سەربازیی ئەنجامداوە، دەوترێت، هەوڵ دەدات خۆی بگەیەنێتە هەندێک خاڵ لە کوڕەژارۆ و مەتینا. وەک کەجەکە و ئەو بانگەوازەی ئێوە کردووەتانە، ئێوە ئەو هەوڵانە چۆن لێکدەدەنەوە؟
لە هەموو ئەو ناوچانەدا، کە دەوڵەتی تورک ناتوانێت پێیان بگات، هێزی تایبەتی زێرەڤانی، گوڵان و پێشمەرگەی ڕۆژ بڵاو دەکاتەوە و جێگیریان دەکات. دەوروبەریی ناوچەکانی گەریلا دەگرن، رێگاکان دەبڕن و زانیاریی هەواڵگری بە دەوڵەتی تورک دەدەن تاوەکو لە گروپە گەریلاکان بدات. هێزە داگیرکەرەکان هەوڵ دەدەن لەسەر چیاکان جێگیر ببن و پەدەکەش هەوڵ دەدات لە دامێنی چیاکان، دۆڵ و ڕێگاکان خۆی جێگیر بکات. هەوڵ دەدات لەگەڵ سوپای تورک گەریلا پاکتاو بکات و بەوەش رێگا بۆ داگیرکردنی باشوور دەکاتەوە. پارتی (پەدەکە) لەبەر ئەوەی لە ناو شەڕدایە، بەشێوەیەکی ئاسایی و سروشتی وەڵامی بانگەوازەکانی ئێمە ناداتەوە. ڕاستییەکە ئەوەیە پارتی (پەدەکە) بەشداری پلان و عقڵییەتی پاکتاوکردنی پەکەکە بووە و بۆ ئەوەش بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر کوردستان دەکات.
هۆكاری داگیركاری سیاسه‌تی پاكتاوكارییه، پشتیوانی ئه‌وه‌ش نۆكه‌رایه‌تی و خیانه‌ته. له باشوری كوردستان هاوكاری په‌ده‌كه و خیانه‌تی ئه‌و ئاسته‌نگ و مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره‌یه له به‌رده‌م یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی. په‌ده‌كه له به‌رده‌م دیموكراتیكبوونی باشوری كوردستان ده‌بێته به‌ربه‌ست، هه‌ر هه‌نگاوێك كه ده‌نرێت ژه‌هراوی ده‌كات، له‌ناوی ده‌بات. هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك چینی باڵاده‌ستی تورك بێت، گوشار و سته‌می كردووه به بناغه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی، كولتوری تورك له باشوری كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات كوردستان بكاته گۆڕه‌پانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی تورك. هه‌ڵوێستی دژه دیموكراسی په‌ده‌كه له به‌رده‌م یه‌نه‌كه، گۆڕان و هه‌موو پارته‌كانی تر ده‌بێته ئاسته‌نگ كه بۆ دیموكراتیكبوون هه‌نگاو هه‌ڵبگیرێت. ئه‌وان ناچار ده‌كات كه سیاسه‌ته دژه دیموكراسیه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێ بكه‌ن. له‌ناو گوشار و زۆرداری په‌ده‌كه‌دا نه‌پاراستنی به‌هاكانی دیموكراتیك و په‌یڕه‌وكردنی سیاسی دیموكراتیك كه‌موكوڕی هه‌ره گه‌وره بۆ ئه‌و پارتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه له پێشه‌وه‌دا یه‌نه‌كه ئه‌گه‌ر پارته‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌ڵستكار بتوانن تێكۆشانێكی به‌هێزی دیموكراسی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه‌ی هاوكار بێكاریگه‌ر ده‌بن. نه باشور له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیر ده‌كرێت، نه له‌ناو كۆمه‌ڵگاشدا كێشه‌كانی ئازادی، دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری هه‌ژاری بوونی ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه له داگیركاریدا هاوكاری ده‌كه‌ن، یه‌نه‌كه و هێزه‌كانی تری باشور به راگه‌یه‌نراو دژی داگیركاری وه‌ستانه‌وه. روانینی كه‌جه‌كه له‌سه‌ر تێكۆشانی هێزه‌كانی باشوری كوردستان به‌رامبه‌ر داگیركاری چییه؟
گه‌لی باشوری كوردستان به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به هاوكاری په‌ده‌كه زۆر توڕه‌یه. توڕه‌یی گه‌ل له دژی داگیركاری زۆر گه‌وره‌یه. له دژی په‌ده‌كه‌ی خاین و نۆكه‌ر كه له شه‌ڕی پاكتاوكاری به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداره، توڕه‌یی گه‌ل زۆره. وێڕای گه‌لی باشور، هه‌روه‌ها له زۆر پارتی سیاسی، سیاسه‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند، رۆشنبیر و رێكخراوی مه‌ده‌نیش هه‌ڵوێستی شه‌رمه‌زاركردنیان ده‌ربڕیوه. به پێشه‌نگایه‌تی هاوپه‌یمانی چه‌پ له هه‌ولێر چالاكی شه‌رمه‌زاركردنی كاریگه‌ر رێكخرا. گه‌ل له سلێمانی، راپه‌ڕین، چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قین له دژی داگیركه‌ری و نۆكه‌ری توڕه‌یی خۆیان نیشاندا. له پێشه‌وه یه‌نه‌كه، گۆڕان و ته‌ڤگه‌ر زۆر پارتی سیاسی له دژی داگیركه‌ری راگه‌یه‌نراویان هه‌بوو. هه‌ڵوێستی هه‌موویان زۆر به‌نرخه.
بێگومان به چالاكی شه‌رمه‌زاركردن و راگه‌یه‌نراو به‌ر به داگیركاری ناگیرێت. له دژی داگیركاری و نۆكه‌ری ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان به توڕه‌یی، به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ڵسنه سه‌ر پێ. پارته سیاسیه‌كان، رێكخراو و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان ده‌توانن پێشه‌نگایه‌تی راپه‌ڕینی خه‌ڵك بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر پارتێك له دژی داگیركاری و نۆكهرایهتین جه‌ماوه‌ری خۆیان بخه‌نه ناو جموجۆڵ، گه‌له‌كه‌مان له باشور له ٧ تا ٧٠ ساڵه‌وه هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له ژێر گوشار و سته‌می په‌ده‌كه‌دا بێده‌نگن به‌شداری له‌و به‌رخودانه ده‌كه‌ن. پارته‌كانی یه‌نه‌كه، گۆڕان، شیوعی، زه‌حمه‌تكێشان، ئیسلامی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌یان له ئه‌ستۆیه. هه‌ر پارتێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگا داده‌نێت. ئه‌و كاته بۆ ئازادی گه‌لی كورد له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری پاكتاوكار و هاوكاره‌كه‌ی په‌ده‌كه به‌هێزترین هه‌ڵوێست نیشان ده‌درێت و پێشه‌نگایه‌تی بۆ به‌رخودانی گه‌ل ده‌كرێت. مێژوو چاوه‌ڕێی به‌رپرسیارێتییه‌كی له‌و جۆره‌یه له هه‌موو كه‌س.
په‌ده‌كه له باشوری كوردستان رژێمی دیكتاتۆری دروست كرد. ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌وانانی به‌هدینان هێشتاش له زینداندان و ژماره‌یكی زۆریان مانیان له خواردن گرتووه. خه‌ڵكی باشوری كوردستان له ژێر گوشار و په‌ستانی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵیدان. ئێستاش به هۆی شه‌ڕه‌وه به هاوكاری په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك، ناتوانن بچنه‌وه گونده‌كانیان. ئێوه ئه‌م دۆخه‌ی باشوری كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هاوكاری و خیانه‌تی په‌ده‌كه نه‌بووایه، ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر و داگیركه‌ر نه‌یده‌توانی هێرشی داگیركه‌ری بكاته سه‌ر باشوری كوردستان. هێرشه‌كان له‌سه‌ر داوا و به به‌شداری په‌ده‌كه ئه‌نجام ده‌درێن. په‌ده‌كه به شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه به‌شداری له هێرشی پاكتاوكاری و قڕكاری ده‌كات. له هێرشه داگیركاری و پاكتاوكارییهكاندا كه په‌ده‌كه‌ش به‌شداربووه، به سه‌دان گوند چۆڵكراون. گه‌ل ناچاركرا كه گونده‌كانیان كه وه‌ك به‌هه‌شتن جێبهێڵن و ژیانێكی ناله‌باریان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. په‌ده‌كه زه‌مینه‌كانی كوردستانی راده‌ستی داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر و فاشیست كردووه. جوگرافیای زه‌مینی له‌ناو برد. سروشته‌كه‌ی تاڵانكرا، داره‌كانی بڕانه‌وه، زینده‌وه‌رانی به هۆی كیمیاییه‌وه ژه‌هراوی بوون. له سه‌ر بانگهێشت و هه‌واڵگری په‌ده‌كه هه‌موو رۆژێك به ده‌یان بۆمب ده‌بارێنرێن، به‌رد، شاخ، دار، گیا و ئاو ژه‌هراوی ده‌كرێن، وڵاتی وه‌ك به‌هه‌شتی كوردستان ده‌كه‌نه چۆڵه‌وانی. په‌ده‌كه ئه‌و دڕندایه‌تیه به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌هێنێت. به هاوكاری و خیانه‌ت واده‌كات كه ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستی پاكتاوكه‌ر هێرش بكاته سه‌ر كوردان، هێرش بكاته سه‌ر سروشتی كوردان و ئایندهی ئازادی كوردستان ده‌كاته قوربانی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی خۆی.
په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر نه‌وت و گاز رێككه‌وتنی ٥٠ ساڵه‌ی واژۆكردووه. گاز و نه‌وتی كوردستان به توركیا ده‌فرۆشێت و به‌و پارانه‌ی له‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت له توركیا، ئه‌مریكا و زۆر وڵات به بڕی چه‌ندین ملیار دۆلار ماڵ و موڵك بۆخۆی ده‌كرێت. خه‌زێنه‌كانی له بانكه بژارده‌كانی جیهان ده‌خه‌وێنێت. گه‌ل په‌رێشان بووه. كشتوكاڵ له‌ناوچووه. ناوچه كشتوكاڵییه‌كان له‌ناوبراون. چه‌ند ساڵێكه فه‌رمانبه‌ران ناتوانن به‌شێك له موچه‌كانیان وه‌ربگرن. خوێندكاران له دۆخێكی ناهه‌مواردان. بێكاری، هه‌ژاری و برسێتی له ئاستێكی به‌رزدایه. توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان له ئاستی دڕندهییدایه. گه‌لیان خستووه‌ته ئه‌و دۆخه‌وه كه له به‌رماوه‌ی توركیا، له زبڵه‌كانی توركیا خۆی به‌خێوده‌كات. كوردستانیان كردووه‌ته ماڵێكی هه‌رزان، زبڵدانی توركیا. مرۆڤه‌كان ناتوانن پارویه‌ك نان ببنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان، مامۆستایان چه‌ند ساڵه ناتوانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، گه‌نجان به هۆی بێهیواییه‌وه كوردستان جێده‌هێڵن، به‌ڵام ده‌سته‌بژێرانی په‌ده‌كه گیرفان و قاسه‌كانیان پڕده‌كه‌ن، به‌دوای كڕینی كۆشكهوهن.
ژماره‌یه‌كی زۆر رۆشنبیر، سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌وان كه بۆ كۆمه‌ڵگا باسی رووی راسته‌قینه‌ی په‌ده‌كه‌یان كردووه له زینداندان. په‌ده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی راستی قێزه‌ونی خۆی بشارێته‌وه ته‌واوی ده‌نگه ناڕازییه‌كان كپ ده‌كات، وه‌ك چۆن فاشیزمی ئاكه‌په – مه‌هه‌په له توركیا به‌و جۆره ده‌كات، ئه‌ویش هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانی خۆی ده‌خاته زیندانه‌وه. ئه‌وانه‌شی بۆ سه‌ر خۆی به مه‌ترسییان داده‌نێت به پیلانگێڕی له‌ناویان ده‌بات.
بابه‌تێكی تری سه‌رنجڕاكێش هێرشه موشه‌كیه‌كانی ئێرانه بۆ سه‌ر هه‌ولێر. ئێران بۆچی ئه‌و هێرشانه ده‌كات؟ دوای هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی مانگی ئادار له ته‌ورێزه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر، راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، كه ئه‌وه له هه‌مان كاتدا په‌یامێكه له به‌رامبه‌ر توركیا. ئێوه چۆن هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن؟
توركیا له ناوچه‌كه سیاسه‌تی هه‌ژمۆنخوازانه‌ی عوسمانی-نوێ به‌ڕێوه‌ده‌بات. هه‌وڵ ده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و جوگرافیایه دابنێت كه له ژێر ده‌ستی عوسمانیاندابوو. له هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته سنووره‌كانی میساقی میلـلی، به‌ده‌ستهێنانی موسڵ و كه‌ركوكی بۆخۆی كردووه به ستراتیژییه‌كی بنچینه‌یی. به پشتگیری په‌ده‌كه‌ی هاوكاری، ده‌یه‌وێت ئه‌و ئامانه‌ی خۆی بپێكێت. ئه‌و ستراتیژی و سیاسه‌ته‌ی توركیا بێگومان بۆ ئێران كه له هه‌رێمه‌كه هه‌وڵی هه‌ژمۆنخوازی به‌ڕێوه‌ده‌بات مایه‌ی نیگه‌رانییه. خۆی له خۆیدا له نێوان ئێران و توركیادا به درێژایی مێژوو به‌رده‌وام ململانێی هه‌ژمۆنخوازیی هه‌رێمی به‌ڕێوه‌چووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی توكیا له هه‌رێمه‌كه كه وڵاتێكی ناتۆیه و هه‌وڵ ده‌دات به پشتیوانی په‌ده‌كه ئه‌وه بكات، بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا نییه.
هه‌روه‌ها دیاره سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه له به‌غداش ئێرانی نیگه‌ران كردوه، له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌بینێت. په‌ده‌كه چه‌ند ساڵه به پشتیوانی ئه‌مریكا و توركیا سیاسه‌تی پارچه‌كردنی شیعه به‌ڕێوه‌ده‌بات. به پارچه‌كردن و درزخستنه‌ناو شیعه‌وه ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ر ئێران بوه‌ستێته‌وه. په‌ده‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌م كاره ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا و توركیاش له باشوری كوردستان ده‌گۆڕێت بۆ هێزی باڵاده‌ست.
ده‌زانرێت كه له‌سه‌ر داوای په‌ده‌كه، ئه‌مریكا كاتێك كه سه‌ربازانی خۆی له عێراق كشانده‌وه، له باشوری كوردستان جێگیری كردن. ئه‌مریكا هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له باشوری كوردستان زۆر زیاد و به‌هێز كردوه. به‌هه‌مان شێوه په‌ده‌كه ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستی كه ئه‌ندامێكی ناتۆیه له باشوری كوردستان كردووه‌ته هێزێكی كاریگه‌ر. ئێستا نزیكه‌ی ٥٠ باره‌گای سه‌ربازی توركیا له باشوری كوردستان هه‌یه. ئه‌و باره‌گایانه له هه‌مان كاتدا باره‌گای ناتۆن. له هه‌موو شوێنێك میت، سی ئای ئه‌ی و موساد رێكخراون و له‌گه‌ڵ پاراستن كار ده‌كه‌ن. ده‌كرێت كه ئێران هه‌موو ئه‌و رووداوانه له دژی خۆی به نه‌رێنی ببینێت. ده‌توانرێت بوترێت كه هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌ولێر په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌و رووداوانه‌وه هه‌یه.
ئاشكرایه كه ئێران ئه‌وه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داده‌نێت كه ئه‌مریكا، توركیا و ئیسرائیل له‌سه‌ر ده‌ستی په‌ده‌كه له عێراق به‌هێزده‌كرێن. راستیه‌كه كه ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، بۆ ئاسایشی ئیسرائیل له ناوچه‌كه زۆر به گرنگی ده‌زانێت كه ئێران لاواز ببێت، رژێمی ئیسلامی ئێران بگۆڕدرێت و ئێران له ناو سه‌رمایه‌ی جیهانیدا بتوێنرێته‌وه. ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌سته‌به‌ر ببێت چه‌ندین ساڵه گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت. كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له به‌غدا په‌یامێكی سه‌رنجڕاكێشه بۆ ئێران كه ئه‌مریكا و ئیسرئیل ده‌توانن چی بكه‌ن. هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌ولێریش وه‌ك په‌یامی ئێران به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا، ئیسرائیل، توركیا و په‌ده‌كه ده‌توانرێت هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.
ژ. ت/ هـ . ب