بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، پیلانگێری نێودەوڵەتی بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بۆ نووچە جوان شیکردنەوە.
هۆزات کاریگەری پیلانگێڕی لەسەر گەنجان و ژنان شیکردەوە و وتی، " ڕێبەر ئاپۆ ناسنامەی ئازادی گەنجێتیە. پیلانگێری کە لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، لە هەمانکاتدا پیلانگێڕیەک بوو لە بەرانبەر گەنجان و ناسنامەی گەنجێتی و تەڤگەری گەنجێتی.
چاوپێکەوتنی نووچە جوان لەگەڵ بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:
پێدەنێینە ٢٤مین ساڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات. ڕێبەر ئاپۆ ٢٣ ساڵە لە سیستمی ئەشکەنجەدا دەستگیرکراوە. لە بەرانبەر ئەوەشدا ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی بێوێنەی پیشانداوە. ئەم قۆناغە ٢٣ ساڵەیە چ کاریگەریەکی لەسەر گەلی کورد، ژن و گەنجان دروست کردووە؟
لە سەرەتادا بە توندی هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکە. یادی شەهیدانی هەنگاوی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' لە کەسایەتی ڤیان سۆراندا بە ڕێز و خۆشەویستیەوە دەکەمەوە.
پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەلای گەلی کورد و ژنان و گەنجاندا هۆشیارییەکی ناسینی دوژمنی زیاتر کرد. لە هەموو روویەکەوە لە پیلانگێڕییەکە تێگەیشتن. لە هەموو ڕوویەکەوە ڕاستی دوژمنی بکوژ و چەوسێنەری ئاشکرا کردووە. تێڕوانینێکی نوێی بۆ مێژوو لەلای گەلی کورد پەرەپێدا. گەلەکەمان پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆیان دژی بوون و ئازادی خۆیان بینی. گەورەیی هەڕەشەی قڕکردنی بە قووڵی بینی. پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات مەترسیدارترین ئاستی قڕکردن لە دژی گەلی کوردە.
ملیۆنان کەس لە چوار پارچەی کوردستان و سەرتاسەری جیهان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕییەکە هەستانە سەرپێ. ٦٣ کەس بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن'' ئاگریان لە جەستەیان بەردا. ژمارەیەکی زۆر لەهاوڕێیان خۆیان بە دوژمنەوە تەواندەوە. هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی گەلی کورد لە دژی دوژمن فیداکاری کرد. لە دژی ئەو تووڕەییەی خەڵکی دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە بنەڕەیدا لەرزی. هێزە پیلانگێڕەکان کە ڕۆڵیان هەبووە لە پیلانگێڕییەکە ناچار بوون دان بە سەرسامبوونی خۆیان بنێن لە بەرانبەر بەرخۆدان. قسەکانی مادلین ئەلبرایت وەزیری دەرەوە کە وتی "ئێمە پێگەیەکی باشامان بەدەستنەهێنا' زیاتر لە هەڵەیەک شکستی پیلانگێڕان بوو. قسەکانی بولەنت ئەجەویت سەرۆکی ئەو کاتەی تورک کە وتی "تێنەگەیشتم بۆچی عەبدوڵا ئۆجالان ڕادەستی ئێمە کرا" دەربڕینی ترس بوو لە بەرانبەر تووڕەیی گەل.
پیلانگێڕییەکە دەریخست کە ئێمە خواردنی دوژمنێکی کلاسیک نین. داگیرکەری قڕکەر دەیویست کورد بەجینۆسایدێکی تەواوی سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەیی و جەستەیی تێپەڕێنێت. دەیویست بوونی ئازادانەی کوردایەتی لەناوببات. تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕیی گەلی کورد لە هەموو لایەکەوە پەرەی سەندووە. پارادایمی نەتەوەیی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ پێشیخست، هۆشیارییەکی مێژووی نوێی لەلای کورد و کۆمەڵگایەکی نوێ و زانینی ڕاستی دوژمن دروست کرد.
گەلەکەمان ماوەی ٢٣ ساڵە لە دژی پیلانگێڕییەکە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا بەرخۆدان دەکات. بەرگرینامانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی گۆشەگیری و سزاداندا ئامادەی کردبوو، هزری کورد و گەنجان و ژنانی ڕۆناک کردەوە. تێڕوانینی نەتەوەیی دیموکراتی و پرۆژەی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی، پارادایمی دەوڵەت-دەسەڵاتی پیلانگێڕانی لەناوبرد. شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا پەرەی سەند، ئەمڕۆ ڕۆژی مرۆڤایەتی ڕووناک دەکاتەوە. بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ هیوا و جۆش و خرۆشێکی گەورە لە نێوان خەڵک و ژنان و گەنجاندا دروست دەکات.
ڕێبەر ئاپۆ پەکەکە وەک پارتی گەنجان پێناسە دەکات. ئایا ئێمە دەتوانین لەم رووەوە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ناسنامەی گەنجێتی ببینین؟ پێویستە ئەم دۆخە چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت؟
ئەوانەی گروپی ئاپۆگەر و پەکەکەیان پێکهێنا گەنج بوون. پەکەکە پارتی گەنجانە. لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی پەکەکەدا گەنجان ڕۆڵێکی پێشەنگ و ڕێبەرتیان گێڕاوە. بەرخۆدێرانی ١٤ی تەمووز هەموویان گەنج بوون. لەنێو بەرخۆدانی ١٤ی تەموزدا گەنجترین کەس کە بزووتنەوەی گەنجانی ئەمڕۆ وەک "ئەستێرەی سوور" ناوی دەبات و بە پێشەنگی قبوڵی دەکات، هاوڕێ عەلی چیچەکە. هەنگاوی ١٥ی ئاب کە گوزارشت لە زیندووکردنەوەی گەلی کورد دەکات هەنگاوی گەنجانە. هەروەها سوپای گەل و سوپای ژنان لە لایەن گەنجانەوە دامەزران. گەریلا سوپایەکی گەنجانە. گەنجان پێشکەوتنیان بە ڕاپەڕینەکانی کوردستان بەخشیوە. بنەوش ئەگال، هێمایەک بوو بۆ ڕاپەڕینەکانی جزیر و سلۆپی. هەڤاڵ بیریتان (گوڵناز کاراتاش) کچێکی گەنج بوو کە لە دژی هێڵی خیانەتی هاوکار خۆڕاگری کردووە. هاوڕێ زیلان (زەینبپ کناچی) کە لە دژی پیلانگێڕی ٦ی ئایاری ١٩٩٦ هەڵوێستی گەورەی نیشاندا و ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە "مانیفست ئازادی" وەسفی کرد هەڤالێکی گەنجە.
تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی پەکەکە وەک تێکۆشانی گەنجان دەستیپێکرد و بەم شێوەیەش بەردەوامە. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆی شۆرشگێریدا رۆحی پەکەکە رۆحی گەنجانە. چالاک، بەرهەمدار، کاریگەر و سەرنجڕاکێشە.
جوڵانەوەیەکی بەردەوامی گەنجانە بەرەو پەکەکە هەیە. پەکەکە بزووتنەوەیەکی وەهایە کە بەردەوام گیانی گەنجان تێیدا قوڵپ دەدات. چالاکی و پەرۆشی و ئازادی گەنجان هەمیشە پەکەکە زیندوو دەهێلێتەوە و دانا و چالاک و بێ شکستی دەکات. ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی وەهایە کە بە باشی گوزارشت لە ڕۆحی گەنجان دەکات. ڕێبەر ئاپۆ رێبەری گەنجانە. پاش شەهیدبوونی ماهیر و دەنیز و ئیبراهیم لە ئەنقەرە کە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی تورکیان پێکهێنابوو ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. ڕێکخەر و دامەزرێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی باڵای دیموکراتی ئەنقەرەیە. بێگومان ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە کە گەنجانی کوردی لە چنگی داگیرکەری قڕکەر دەرهێناوە. ئەوە کە گەنجی لە ژیانی ئازاد و وڵاتێکی ئازاد و جیهانێکی ئازاد تێگەیاند کە هۆشیاری و باوەڕ و ئیرادە و ڕۆحی ئازادی بەخشیوەتە گەنجانی کورد. لە ڕۆشنایی دۆکیومێنتەکانی ڕێبەر ئاپۆدا وشیاری و ئیرادەی ئازادییان بەدەستهێنا و بوونە هێزی خەباتی ڕێکخراوەیی لەخەباتی ئازادی و دێموکراسی گەلەکەیاندا. بەڕۆڵی سەرەکی لە جیهاندا لە تێکۆشاندا، بوونە بەشەرەفترین گەنج و بەڕێزترین و کاریگەرترین گەنج.
ڕێبەر ئاپۆ ناسنامەی ئازادی گەنجانە. پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا پیلانگێڕی لە بەرانبەر گەنجان، ناسنامەی گەنجێتی و تەڤگەری گەنجان بوو.
ویستیان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئیرادەی ئازادی گەنجێتی بشکێنن و گەنجان لە تێکۆشان دووربخەنەوە.
داگیرکەری قڕکەر ویستی کە لە کوردستان گەنجان نەزان، بێئیرادە و بێتیکۆشان، بێ کۆمەڵگە و هونەر بکات. هێزە پیلانگێڕەکان بیریان کردەوە کە ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن و رۆحی گەنجی تێکۆشەر و قاڕەمان تەسفیە بکەن. بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی بە پێشەنگایەتی پەکەکەی گەنجان گەورە دەبێت و گەلی کوردی کردە گەلێک کە لە هوشمەندترین، ڕێکخستنترین و پۆلیتیکترین گەلە. بووە گەلێکی پێشەنگی شۆرشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەردەوامیدان بە پیلانگێڕیەکە ئاستەنگکردنی بڵابوونەوەی هزری ڕێبەر ئاپۆ بوو. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە بارودۆخی ئیمڕالیدا بە ئاستێکی گەورەتر دەنگی خۆی گەیاندە جیهان. لەسەر ئەم بناغەیە، ڕێبەرئاپۆ چۆن لە جیهاندا بووەتە هیوا؟
ڕێبەر ئاپۆ نەک بە تەنها پەیوەندی بە کێشەی کوردەوە، بەڵکو پەیوەندی بە کێشەی مرۆڤایەتیەوە هەیە. شارستانی پیاوپاریز و دەولەت – دەسەلاتی ٥ هەزار ساڵەی ڕووخاند و ڕێگەی چارەسەری بۆ کێشەی کۆمەڵگە، سیستم، ئەخلاق و سیاسەت بۆ مرۆڤایەتی پیشاندا. ئێستا کاتی کۆتایی هەژموونی ٤٠٠ هەزار ساڵەی دەوڵەت – نەتەوەی شارستانی دەسەڵات و دەولەتە کە ژن، گەنج، منداڵ، پیر و هەموو کۆمەڵگە و سروشتی بەرەو قڕکردن بردووە.
پارادیمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیخوازی، ژینگەم و دیموکراسی پارادایمی رزگاری مرۆڤایەتیە. خۆبەڕێوەبردنی کۆنفیدڕالی دیموکراتی گەلان لە بەرانبەر سیستمی دەوڵەت – نەتەوەی فاشست، سیستمی هەموو گەل و پێکهاتەکانە و ناسنامەی جیاوازی کۆمەڵگە، گەنج و ژنانە.
لە سەرتاسەری جیهان مرۆڤ و گەل و گەنجان و ئەو ژنانەی کە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەناسێن، بە شێوەیەکی بێهاوتا کاریگەریان لەسەرە. چارەسەری کێشەکان لە فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن. ئایدۆلۆژی و هزری ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها دەتوانێت بۆ ژیان ببێتە وڵامێک. ئەو هزرانەی کە مرۆڤیان بەهێز دەکەن، لەبیرنەکراون، کاریگەریان بەردەوام بووە و بە بەردەوامی ماون. لە هەموو ساتێکی مێژوودا مرۆڤایەتی کە بەرخۆدان دەکات بووەتە سەرچاوەی هیوایەک. هزری ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی بەم شێوەیەیە و هێشتا زیاترە. ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها تیئۆری و ئایدۆلۆژی بەرهەم ناهێنێت، لە هەمانکاتدا پلان، پرۆژە، ستراتیژی و تاکتیکەکان بەرەو پێشەوە دەبات. رەگەز، ئامرازی ڕێکخستن، ژیانی دیموکرات و ئازادی چالاک، ئەخلاق و سیاسەتیش بەرهەم دەهێنێت. پۆختە و بناغەی سۆسیالیزمی دیموکراتیک کە پشت بە سیستمی کۆنفیدڕالی دەبەستێت دانراوە. ڕێبەر ئاپۆ بناغەی سیاسەتی دیموکراتی کە وەک کاری رۆژانە پێناسەی کردووە بەڕێوە دەبات. ڕێبەرێکە کە هەرچیەک باس بکات، لە پراکتیکدا دەیکات و لەنێو ژیان و تێکۆشاندایە.
ئیدەلۆگ، رەنجدەر و هەڤاڵی تێکۆشانی ئازادی ژنانە. هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان کاریگەریەکی گەورەی لەسەر ژنانی هەرێمەکە و جیهانیش دروست کردووە. لە مێژوودا جگە لە ڕێبەر ئاپۆ، هیچ سەرۆکێکی سۆسیالیزم ئازادی ژنی نەخستووەتە ناوەندی ڕزگاری کۆمەڵگا. ئازادی ژن لە ئازادی چین و نەتەوە گرنگتر و زیاتر نەبینی. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لەم رووەوە تاکە نمونەیە. لەبارەی کێشەکانی ژناندا، لە ژنانی خاوەن گرەو و پێشەنگ زیاترم خاوەن هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژی، فەلسەفی، تیئۆری، سیاسی و پراکتیک بوو و هەڵوێستی هەبوو و هەوڵیدا. تئۆری، ئیدائۆلۆگ، رەنجدەر، هەڤاڵ و هاوڕێ تێکۆشانی ئازادی ژنانە. ڕێبەرتێکی بێوێنەیە کە بۆ ژیانێکی ئازاد لەدژی جیهانی کاپیتالیستی باوکسالاری سەردەستی پیاو شەڕ دەکات. گەنجان بە هزری ڕێبەر ئاپۆ ئازادی دەبینن. هزری ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئەو گەنجانەی کە لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست خنکاون، تەنگاو دەبن و سەریان لێتێکدەچێت و هیچ رێگایەکیان نییە، دەبێتە هیوا و وزەیەکی نوێ. هزری ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی چارەسەری پیشان دەدات. هێڵی تێکۆشان دیاری دەکات.
ژیانێکی ئازاد پێشکەش دەکات. گەنجان لە گەڕاندا ئازادی، لە هزری ڕێبەر ئاپۆدا، لە جێبەجێکردنی سیستمی کۆنفیدڕالی دیموکراتدا دەبینن. لە تێکۆشانی ئازادیدا، لە هەموو جیهان شەپۆلێکی گەورەی گەنجان هەیە. بەشێکی گرنگی تەڤگەری گەنجانی کورد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەل، باوەڕی و کەلتورە جیاوازەکانی هەرێمەکە و جیهان پێکدەهێنێت. تەڤگەری گەنجان سنوری کوردستان تێدەپەڕێنن و لەجیهاندا بڵاو دەبنەوە. وەک تەڤگەرێکی گەنجانی جیهانیان لێدێت. چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیستەکانی شۆڕشگێر لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی نیشانەیەکی ئاشکرای ئەم دۆخەیە. چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودا بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لەم رووەوە زۆر گرنگە، گەنجان ئینتەرناسیۆنالیستی شۆڕشگێر و چالاکیەکەیان سڵاو دەکەم. شوێنی تێکۆشانی گەنجان کۆڵان و گۆڕەپانەکانە.
گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن. لە بناغەی ئەم دروشمەدا، گەنجان، ژنانی گەنجی کورد پێویستە لەدژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، لە بناغەی پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیەکەدا چۆن بجووڵێنەوە و ڕۆڵێکی چۆن بگێڕن؟
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە شێوەی هێرشی قڕکدنی گشتگیر لەسەر کورد بەردەوامە. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی، پارچەیەک لە هێرشی قڕکردن و بەردەوامی پیلانگێڕیەکی بەم شێوەیەیەی قۆڵترە. ناوەنی هێرشی جینوساید ئیمڕالیە.
فشاریکی زۆر لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. هێرشی شەڕی تایبەتی دەروونی هەموو جۆر لە ئیمڕالی بەڕێوەدەبرێت. هێرشی سەر گەنجانی کورد، ژنان، پیاوان و هێرشی قڕکردن لە ئیمڕالی ئەنجامدەدرێت.
پێویستە لەدژی ئەوە زۆر بەهێزی تێبکۆشین. تێکۆشان لەدژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕای تێکۆشانە لەدژی پیلانگێڕی. تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی، تێکۆشانی ژن و گەنجان خاوەنداریکردنە لە ژیانی دیموکراتیکی ئازاد. گەنجان هێزی خۆپاراستنی گەلانن. هێزی فاشیستی قڕکەر بە شەڕی سنوردا لەناونابرێت. تاوەکو تێکۆشان لە کۆڵان و گۆڕەپانەکان نەکرێت، ئەنجامی کاریگەر بەدەستناهێنرێت. گۆڕەپانی تێکۆشانی گەنجان شەقام و گۆڕەپانەکانە. گەنجانی کورد، کاتێک کە شەقام و گۆڕەپانەکانی تورکیا و کوردستان بگۆڕن بۆ ناوەندی چالاکی، لەدژی پیلانگێڕی و فاشیزم تێکۆشانێکی سەرکەوتووانە ئەنجام دەدرێت. پێویستە گەنجانی کورد لە گۆڕەپانەکان هەناسە لەبەر فاشیزم ببڕن. پێویستە فاشیزم هەموو کاتێک هەناسەی گەنجان لەسەر پشتیان هەست پێبکەن. پێویستە هەموو دەزگاکانی فاشیزم لەلایەن گەنجانەوە بکرێنە ئامانج.
کاتێک فاشیزم یەک جار لێیان دەدات، پێویستە گەنجان دەیان جار لە فاشیزم بدەن. ئەگەر لە روحا، لە کۆنیا یان شارێکی دیکە، کوردێک یان خانەوادەیەکی کورد شەهید بکرێن، پێویستە گەنجان لە هەمانکاتدا و چەند جار تۆڵە بکەنەوە. فاشیست و پێکهاتەکانی شەڕی تایبەت، دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان، گەنجان و منداڵانی کورد، پێویستە فاشیزم بەو هۆیەوە باجێکی قۆرس بدات. دەستی خوێناوی لەبەرانبەر کورد، پێویستە لەلایەن گەنجانەوە بشکێنرێن. گەنجان هێزی خۆپاراستنی گەنجانن. هەموو گەنجانی کورد پێویستە وەک هێزی پاراستنی گەل ببینرێن، بەم تێگەیشتن و ئەرکە خۆیان ڕێکبخەن و بجووڵێنەوە. لەناوبردنی فاشیزم دەبێتە پێوانەی سەرکەوتنی تێکۆشانی گەنجان. لە ئێستادا بەهیزترین تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی، تێکۆشانە لەدژی فاشیزم و فاشیستەکان. کاتێک فاشیزم هەڵوەشێنرایەوە، پیلانگێڕی ئەو کات گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت."
ف.ق