بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی شەهید ڕوکەن سپێرتی کرا
بۆ گەریلای یەژاستار ڕوکەن سپێرتی لە سلۆپی پرسە دانرا، مەبیا-دەر و دەم پارتی بە جەماوەری سەردانی پرسەکەیان کرد.
بۆ گەریلای یەژاستار ڕوکەن سپێرتی لە سلۆپی پرسە دانرا، مەبیا-دەر و دەم پارتی بە جەماوەری سەردانی پرسەکەیان کرد.
بۆ ڕوکەن سپێرتی (فاتمە کۆیونجو) کە ٦ ی نیسانی ٢٠١٨ لە خواکوڕک شەهید بوو، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە گەڕەکی زاپی سلۆپی پرسە دانرا.
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی چاند و یەکێتی بۆ پشتیوانی و هاوکاری خزمی بێسەروشوێنان لە لانکەی شارستانییەت (مەبیا-دەر) بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەکە کرا.
پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) شەرناخ زەکی ئەرمەز ڕایگەیاند گەلی کورد سەدان ساڵە لەسەر جوگرافیاکەی ڕووبەڕووی سیاسەتی نکۆڵی و پاکتاو دەبێتەوە، گوتی: "هۆکاری سەرەکی زیانەکان لەسەر ئەم جوگرافیایە، چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە".
لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید، سلێمان شاڤلوک ڕایگەیاند سەدان گەنج لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا شەهیدبوون، گەر پێویست بکات کەسانی تریش گیانیان فیدا دەکەن.
پاشان دایکی شەهید، غەزال کۆیونجو گوتی: "شەهیدەکەمان شەهیدی کوردستانە. سەری هەموومان ساغ بێت. هەموومان لەکۆتاییدا دەمرین. خودا مردنێکی شکۆمەندانەمان بە نسیب بکات".
شاندەکە پاش دوعا خوێندن، سەرەخۆشیان لە بنەماڵەکە کرد.