چالاکوانێکی کورد لە مەریوان دەستگیرکرا

ئەمڕۆ رژێمی ئێران هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامێکی ئەنجومەنی یەکێتی مامۆستایان و دەستگیریان کرد.

راگەیەنرا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی رژێمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شەعبان محەمەدی ئەنجامی ئەنجومەنی یەکێتی مامۆستایان لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و دەستگیریان کردووە.

چارەنووسی محەمەدی نازانرێت کە ئەندامێکی ئەنجومەنی یەکێتی مامۆستایانە و نازانرێت بۆ کوێ گواستراوەتەوە.

ف.ق