چالاکی بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار: ٢٧ داگیرکەر سزادران

چالاکی گەریلاکانی ئازادی بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار بەردەوامە. لە ئەنجامی چالاکیەکانی گەریلادا لانیکەم ٢٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " چالاکی هێزەکانی گەریلامان بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار لەدژی جموجوڵی فراوانی داگیرکەری سوپای تورک بەردەوامە. بەهۆی شێوازی شەڕی گەریلایی کاریگەر و تاکتیکی گەریلا، گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدرێت. لە ئەنجامی چالاکیەکانی گەریلادا بە گشتی ٢٧ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەریش بریندار بوو.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی تیمەکانی گەریلامان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆسدا لە رووی زەمینیەوە بەم شێوەیەیە:

لە هەریمی ئاڤاشین:

رۆژی ٢٠ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٣٠ و ١٠:٠٠ داگیرکەران کە ٥ جار ویستیان بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی پێشڕەوی بکەن، لەلایەن تیمەکانی گەریلامان کرانە ئامانج. دوای پێکدادانێکی قورس، داگیرکەران بە ناچاری لە ناوچەکە کشانەوە.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٦:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

لە هەرێمی زاپ:

ڕۆژی ١٨ی نیسان ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی شەهید توفان جێگیر ببن، لە دوولاوە کرانە ئامانج. ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.

ڕۆژی ١٩ی نیسان کاتژمێر ١٩:٠٠ لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی شەهید شاهین بە چەکی قورسەوە گەریلا داگیرکەرانیان کردە ئامانج و بە شێوەیەکی کاریگەر ئامانجەکانیان پێکا.

داگیرکەران ٢٠ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٤٥ کە ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ جێگیر ببن، لە دوو لاوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. باڵی سێیەمی چالاکیەکە لە نزیکەوە ٣ داگیرکەریان کردە ئامانج و هەر سێکیان سزادا. باڵی دووەمی چالاکیەکەش ٣ داگیرکەریان سزادا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادران.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ تیمەکانی گەریلامان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید شەمدینی کوڕەژارۆ لەدژی داگیرکەران چالاکی سەرداگرتنیان ئەنجامدا. هێزەکانمان داگیرکەرانی خستە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی لە سێ لاوە چالاکیان ئەنجامدا و دوژمنیان تارومار کرد. باڵی یەکەمی چالاکیەکە، بە بۆمبی دەست و چەکی سوک هەڵیکوتایە سەر داگیرکەران و ٥ داگیرکەریان سزادا. باڵی سێیەمی چالاکیەکە، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەرانیدا و داگیرکەرێک سزادرا لە ئەنجامی چالایەکەدا بە تاکتیکی جیاواز و بە شێوەیەکی خوڵقێنەور گورزی گەورە لە داگیرکەراندرا و ٨ داگیرکەر سزادران.

سوپای داگیرکەری تورک شەوی ٢٠ی نیسان بۆ گواستنەوە سەربازانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ کە سزادرابوون و بریندار ببون، بە هەلیکۆپتەر لە هەرێمی بارزانی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکە و لە رێگەی ئامێدی و دێرەلۆکی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەوە هاتن. سوپای داگیرکەری تورک بە تەنها بە پشتگیری پەدەکە توانیویەتی کوژراو و بریندارەکانی لە هەرێمەکە بە هەلیکۆپتەر بگوازێتەوە.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٤:٢٠ داگیرکەران کە ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید هارون جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران.

٢٠ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ٠٧:٠٠ و ٠٩:٢٠ داگیرکەران کە ویستیان لە کەڤرەکونی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شکەفتا برینداران جێگیر ببن لەلایەن هێزەکانمانەوە ٣ جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج. چالاکیەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجامدران.

٢٠ی نیسان کاتژمیر ٠٩:٤٠ داگیرکەران ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شکەفتا برینداران جێگیر ببن لەلایەن هیزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج بە چەکی قورس و بە قەناس لێیاندرا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٣:٣٠ هێزەکانمان بە تاکتیکی نیشانشکێنی و چەکی سوک لە داگیرکەرانیاندا کە ویستیان لە کەڤرێکونی ئەشکەوتی برینداران جێگیر ببن. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ٢٠:٠٠ هێزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید هارون. ژمارەی سزادراوانی دوژمن نەزانرا.

هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەردەوامە

٢٠ی نیسان کاتژمێر ٢١:٢٠ گوندی شیێ سەر بە ناوچەی دینارتێی ئاکرێ ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٠ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٤:٣٠ و ٢٢:٣٠ گۆڕەپانی گردی ئێف ئێم، گردی بەهار و گردی ئامیدی هەرێمی زاپ بە دەیان جار لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکرا و ١٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

٢٠ی نیسان سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و ٧ جاریش بە فڕۆکە گردی جۆلەمێرگی هەرێمی مەتینایان بۆردومان و تۆپباران کرد.

لە نێوان ٢٠ و ٢١ی نیسان، گۆڕەپانی بەرخۆدانی هەرێمی زاپ و ئاڤاشین ٣٧ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا و لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.

ف.ق