چالاکی گەلی شەنگال ٤٥ رۆژە لەبەردەم ئاسایشی ئێزیدخان بەردەوامە

بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزیدخان، ٤٥ رۆژە بەردەوامە.

خەڵکی شەنگال کە خاوەنداریکردن لە ئاسایشێ ئیزیدخان، وەک خاوەنداریکردن لە بەهاکانی ئێزدیان دەبینێت، مانگ و نیوێکە لەبەردەم ئاسایشی ئێزیدخان دەستی بە چالاکی کردووە.

بە دروشمی 'ئێمە هەموومان ئاسایشین" ٤٥ رۆژە چالاکی ئیشکگری دەستیپێکردووە و بەم شێوەیە پیشانی دەدەن کە لە پشت ڕۆڵەکانی خۆیانن و پشتگیری لە ئاسایش دەکەن.

سەمیرە سەعید ئەندامی ئەنجومەنی گشتی شەنگال رایگەیاند، لە کاتی فەرمانەکەدا ئەوان هێزی خۆیان دروست کرد و تا دوایین هەناسەیان پشتگیری لە هێزی پاراستنی خۆیان دەکەن.

سەمیرە سەعید باسی ئەوەی کرد، ئەوان داوای دادپەروەری دەکەن و بانگ لە ئێزیانی کەمپەکانی باشوری کوردستان دەکەن بۆ شەنگال بگەڕێنەوە و لەبەرنابەر پلانەکانی سەر شەنگال بوەستنەوە.

ف.ق