چالاکی گەلی شەنگال لە ٣٩مین رۆژدا بەردەوامە

گەلی شەنگال کە بۆ خاوەنداریکردن لە دەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیان بە چالاکی کرد، ٣٩ رۆژە لە بەردەم ناوەندی ئێزیدخان چالاکی ئیشکگری بەردەوامە.

بەغدا و هەولێر لەبارەی چارەنووسی شەنگال، بێ ئیرادەی شەنگالیەکان رێکەوتنێکیان ئیمزاکرا، ئەوەش بووە هۆی ناڕەزایی گەلی شەنگال و بە هەموو شێوەیەک لەدژی رێکەوتنەکە لەسەرپێن.

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە، لە کاتی راگەیاندنی رێکەوتنەکە، بە چالاکی جۆراوجۆر، شەنگالیەکان ناڕەزایی دەردەبڕن.

یەکێک لە چالاکیەکانیش، ئیشکگری بەرخۆدانی لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان کە ٣٩ رۆژە بەردەوامە.

چالاکیەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاساسشین" ئەنجام دەدرێت و رۆژانە لە هەرێمە جیاوازەکانی شەنگال، هاوڵاتیان سەردانی چالاکوانان دەکەن.

خدر حەمۆ ئەندامی خانەوادەی شەهیدان بۆ رۆژنیوز قسەی کرد و باسی گرنگی چالاکیەکەی کرد و رایگەیاند، ئاسایش ئیرادەی خەڵکی شەنگال دەپارێزێت، بۆی، پێویستە ئێزدیەکان هەمووان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن.

ف.ق