چالاکی ئیشکگری دادپەروەری لە وان: تاوەکو ئازادی زیندانیان بەردەوامی بە چالاکیەکەمان دەدەین

چالاکی ئیشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیانی نەخۆش لە وان ٥٧ رۆژە بەردەوامە. خانەوادەکان وتیان، تاوەکو زیندانیان ئازاد نەبن بەردەوامی بە چالاکیەکەیان دەدەن.

چالاکی ئیشکگری دادپەوەری بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە لە سەندیکای پارێزەرانی وان ٥٧ رۆژە بەردەوامە. پلاتفۆرمی لقی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری وان، بۆ پشتگیری لە خانەوادەکان سەردانی چالاکیەکەیان کرد. زەکی سەڤەن وتەبێژی پلاتفۆرمەکە وتی، " لەم وڵاتە نادادپەروەری بەردەوامە. زیاتریش فشار لەسەر زیندانیان و زیندانیانی نەخۆش هەیە. دەمانەوێت کۆتایی بە نادادپەوەری و ئەشکەنجەی زیندانەکان بێت. ئەمڕۆ بۆ پشتگیری لە تێکۆشانی دایکانمان لێرە ئامادەین."

دڵشا ئاڵکان هاوسەری ئیبراهیم ئاڵکان کە زیندانیەکی نەخۆشە وتی، " بە تێکۆشان و ئیرادەمان دادپەروەری جێبەجێ دەکەین. دەمانەوێت هەموو زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکرێن. چالاکیەکەمان تاوەکو ئازادکردنی زیندانیان بەردەوام دەبێت."

ف.ق