چالاکیەکەی خەڵکی شەنگال لە شانزدەیەمین رۆژدا بەردەوامە
چالاکیەکەی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردنی لە ئاسایشی ئێزیدخان لە شانزدەیەمین رۆژدا بەردەوامە.
چالاکیەکەی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردنی لە ئاسایشی ئێزیدخان لە شانزدەیەمین رۆژدا بەردەوامە.
لە چوارچێوەی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر رێکەوتنەکەی نێوان هەوڵیر-بەغدا لە بارەی شەنگالەوە، خەڵکی شەنگال دەستی بە چالاکی کردووە و بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ناوچەکەیان، لە بەردەم ئاسایشی ئێزدیخان چادریان داناوە. ئەو چالاکیەکان هەر رۆژەو لە لایەن گروپێکی خەڵکی شەنگالەوە بەڕێوە دەبرێت.
لەگەڵ ئەوەی خەڵکی شەنگال لە چەندین ناوچە چالاکیان دەست پێکردووە، بەڵام تا ئێستا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە هیچ وڵامێکی ئەرێنیان پێنەگەیشتووە.
ز.ش