چالاکیی مانگرتن لە مەخمور لە ١٥هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتن لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی ٨هەمین دەستەى مانگرتوان لە ١٥هەمین رۆژدایە.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە پێشەنگایەتیی ژنان لە ١٨ی کانوون یەکەمی ٢٠٢٠ەوە چالاکیی مانگرتن لە خواردن لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە. چالاکییەکە لە رێکخراوی بنەماڵەى شەهیدانی مەخمور بەڕێوەدەچێت و لە ١٥هەمین رۆژدایە.

دەستەى هەشتەمی مانگرتوان بە مەراسیمێک چالاکییەکەیان لە دەستەى پێشووتری مانگرتوان وەرگرت. دوای رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، تاهیر گاباری بە ناوی دەستەى حەوتەمی مانگرتوانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و ساڵی نوێی لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە زیندانیانی پەکەکە و پاژک و هەموو گەلی کورد پیرۆز کرد.

گاباری وتیشی، "ئامانجی چالاکییەکەمان ئازادکردنی رێبەر ئاپۆیە. لە ساڵی ٢٠٢١دا هیوا و داوامان ئەوەیە، کە ئێمە رێبەرەکەمان بە ئازادی ببینین. بۆ ئەوەى هیوا و داواکەمان بەدی بێت، ئێمە هەموو کات بەرەنگاری دەکەین و تێدەکۆشین".

ژ.ت