مەراسیمی دەستپیکی چالاکی دەستەی ١١هەم بە خولەکێک بیدەنگی لە بەردەم رێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی مەخمور دەستیپێکرد.
بە نوێنەرایەتی دەستەی ١١هەم مامۆستا جەمیل کارا قسەیکرد و ئاماژەی دابە بەرخۆدانی بەندیخانەکان. جەمیل کارا وتی، ئەوان هیچکات سەر بۆ داگیرکەر دانانەوێنن.
لە سەرناوی دەستەی دەهەم پاپیر یەڵدز دەربارەی گرینگی و ئامانجی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادیە' قسەیکرد و وتی، " دەبێت ئەو هەڵمەتە لە چوارچێوەی بەرخۆدانی زیندانەکان و کەمپی مەخمووردا نەمینێت. ۆێویستە گەلی ئێمە لە ئەورووپا و هەرچوار بەشی کوردستان دەست بەچالاکی بکەن و پێوەست بن بە هەڵمەتی ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئازادی مسۆگەر بکەن. لەسەرئەم بنگەیە ببینە یەک و تێکۆشانمان فراوانتر بکەین."
یەڵدز لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ دەستەی ١١هەمی مانگرتن لەخواردن هیوای سەرکەوتنی خواست.
مەراسیمی دەستپێکردنی مانگرتنی دەستەی ١١ بە خویندنەوەی ناوی چالاکوانان و بە درووشمی " بێ سەرۆک ژیان نابێت" و" بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" کۆتایی هات.
چالاکیی مانگرتن بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی لە ١٨ی کانوونی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لە ١٧هەمین رۆژدایە.
ک-ش