چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان بە دەستەی ١٣ دەهەم بەردەوام دەکات

چالاکی مانگرتن لەخواردن دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی کەمی مەخموور لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەستەی ١٣هەم بەردەوامە.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی- مەخموور بە بەشداری ژمارەیەک لە دانیشتووانی کەمپەکە لە بەردەم ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیداندا دەستەى ١٣هەمی مانگرتوان دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کرد.

لەدەستپێکی چالاکییەکە چالاکوانانی دەستنیشانیانکرد کە ئەوام پێداگرانە هەتا ئازادی یەکجاری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بەچالاکی دەدەن.

لە رۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخموور) بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.

چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان بە بەشداریی دەستەى ١٣هەم بەردەوامیی هەیە.

مەراسیمەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهید نامرێت" و " بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" کۆتایی هات.

ک-ش