چالاکیی ئێشکگریی شەنگال لە ٣٩هەمین رۆژدایە

چالاکیی ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٣٩هەمین رۆژدایە.

هاووڵاتییانی شەنگال لە بەردەوامیی دژایەتیکردنی رێککەوتنی بەغدا – پەدەکە لەسەر شەنگال و بە ئامانجی پشتوانی لە ئاسایشی ئێزدخان، لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال چادریان هەڵداوە.

چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەن و دام و دەزگاکانی شەنگال بە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت و ماوەى ٣٩ رۆژە بەردەوامە.

خەڵکی شەنگال دەستە دەستە سەردانی چادری بەرخودانەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ چالاکییەکە رادەگەیەنن.

خەڵکی شەنگال تاوەکو ئێستا چەندینجار داواکانیان پێشکەشی حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسانی عێراق وەڵامی ئەرێنیی داواکانیان نەداوەتەوە.

بۆ ئەوەش خەڵکی شەنگال رایانگەیاندووە، تاوەکو داواکانیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت