چالاكییه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وامه‌: ٢٠ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و درۆنێك تێكشكێنران-نوێكرایه‌وه

چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن و له‌ چالاكییه‌كاندا ٢٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزا دران، ٣ داگیركه‌ر برینداربوون، سه‌نگه‌رێك و درۆنێك تێكشكێنران.

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی چالاكی گه‌ریلا راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه‌ باس كراون:

"له‌ به‌رامبه‌ر جموجۆڵی داگیركه‌رانه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌ستیپێكردبوو، به‌رخودانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. هێزه‌كانمان له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕ تێكۆشانی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ به‌ شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ و شوێندانه‌ به‌كارده‌هێنن و گورزی قورس له‌ داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانمان كه‌ به‌ گیانێكی فیداییه‌وه‌ هه‌موو شوێنێكیان كردووه‌ته‌ ناوه‌ندی به‌رخودان ناتوانێت به‌ره‌وپێش بێت و له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی ناوچه‌كانی به‌رخودان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ نامرۆڤانانه‌دا بێ پسانه‌وه‌ گه‌ریلاكانمان درێژه‌ به‌ به‌رخودان ده‌ده‌ن و گورزی دژوار له‌ داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن. له‌ چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا ٢٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون، ٣ داگیركه‌ر برینداربوون، سه‌نگه‌رێك و درۆنێك تێكشكاون.

له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین

له‌ ٢٣ی نیساندا هێزه‌كانمان به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێیاندا. له‌و چالاكییه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو.

له‌ ٢٤ی نیساندا كاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٤:٢٠ دا ناوچه‌ی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ره‌وه‌ بۆردومان كرا. داگیركه‌ران كاتژمێر ١٥:٢٠ دیسان به‌ ته‌قه‌مه‌نی هه‌وڵیاندا هێرش بكه‌ن. هێزه‌كانمان ده‌وری داگیركه‌رانیان گرت و له‌ نزیكه‌وه‌ لێیاندان. له‌وێ ٢ داگیركه‌ر سزادران. داگیركه‌ران كه‌ له‌ چالاكی هێزه‌كانمان گورزی قورسیان به‌ركه‌وت ئێواره‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی به‌رخودانه‌كه‌یان بۆردومان كرد.

له‌ ٢٦ی نیساندا داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا داره‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ببڕنه‌وه‌. هێزه‌كانمان له‌ داگیركه‌رانیاندا. داگیركه‌رێك سزادرا و داگیركه‌رێكیش برینداربوو. هه‌مان رۆژ له‌ ئێواره‌دا كاتێك داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا گه‌مارۆی سه‌نگه‌ره‌كانی ناوچه‌ی به‌رخودان بده‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ كرانه‌ ئامانج.

له‌ هه‌رێمی زاپ

له‌ ٢٣ی نیساندا كاتژمێر ٠٣:٠٠ داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شاخی شه‌هید به‌رخودان له‌ ناوچه‌ی به‌رخودانی شه‌هید شاهین بچن. هێزه‌كانمان به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا و دوو داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ٢٥ی نیسان له‌ نیوه‌ڕۆدا داگیركه‌ران كه‌ ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئامارگی بچن، هێزه‌كانمان ده‌وریان گرتن، به‌ چه‌كی سوك و نارنجۆك لێیان هاتنه‌ ده‌ست. له‌و چالاكیه‌ی یه‌ژه‌ئاستاردا ٣ داگیركه‌ر سزادران و له‌ هه‌مان كاتدا درۆنێكیش كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕایه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌.

له‌ ٢٥ی نیسان كاتژمێر ١٨:٣٠ ێزه‌كانمان له‌ داگیركه‌رانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی به‌رخودانی شه‌هید شاهینیاندا. له‌و چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ٢٥ی نیسان كاتژمێر ١٨:٠٠ ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ویستیان له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شاخی روبار جێگیر بن، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس لێیاندان. له‌و چالاكیه‌دا به‌ دژواری له‌ ئامانجه‌كان درا. له‌ هه‌مان رۆژدا كاتژمێر ٢١:٠٠-٢١:٣٠ كاتێك هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی شه‌ڕ ویستیان سه‌ربازان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دابه‌زێنن، هێزه‌كانمان له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانیاندا و هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچار بوون بكشێنه‌وه‌.

له‌ ٢٥ی نیسان كاتژمێر ١٦:٠٠ هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیانی ده‌وروبه‌ری شاخی مامڕه‌شۆ له‌ ناوچه‌ی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆیاندا. له‌و چالاكیه‌دا ژماره‌ی داگیركه‌ره‌ مردوو و برینداره‌كان روون نه‌بووه‌ته‌وه‌.

له‌ ٢٥ی نیساندا كاتژمێر ١٧:٢٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا له‌ ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ جێگیربن، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورسله‌ داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا. دوای چالاكی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران هه‌ندێك كشانه‌وه‌.

له‌ ٢٦ی نیسان كاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٣:٣٠ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودانی ناوچه‌ی به‌رخودانی شه‌هید شاهین و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید جودی ٩ جار به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.

له‌ ٢٦ی نیسان كاتژمێر ١٢:٠٠ هێزه‌كانمان له‌ دوولاوه‌ له‌ داگیركه‌رانی ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی كه‌ڤره‌كۆنیاندا. له‌وێ دوو داگیركه‌ر سزادران. هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ كاتژمێر ١٥:٤٠ كاتێك داگیركه‌ران پاشه‌كشێیان ده‌كرد، هێزه‌كانمان به‌ نیشانشكێن لێیاندان و داگیركه‌رێك سزا درا.

٢٦ی نیسان كاتژمێر ١٦:٣٥ له‌ ناوچه‌ی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ له‌ ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌هید هارون هێزه‌كانمان له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌ر و هێزه‌كانی داگیركه‌ریاندا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك رووخێنرا.

٢٦ی نیسان له‌ نیوه‌ڕۆدا له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شاخی ئۆرتێ، شاخی شه‌هید ئامارگی و شاخی شه‌مدین، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌ هه‌ر سێ چالاكیه‌كه‌دا ئه‌و ئامانجانه‌ی دیاریكرابوون به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ لێیاندرا.

٢٦ی نیسان كاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٣:٢٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ له‌ ده‌وروبه‌ری شاخی مامڕه‌شۆ، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌ ئه‌نجامی هه‌ردوو چالاكیه‌كه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.

٢٦ی نیسان سه‌رله‌به‌یانی له‌ شاخی شه‌هید جودی، سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی كیمیایی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كرد. له‌ نێوان داگیركه‌ران و هێزه‌كانمان كه‌ هه‌وڵیاندا به‌ره‌وپێش بچن شه‌ڕێكی قورس له‌ ئارادایه‌.

٢٦ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٠:٣٠ و ١١:٠٠دا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له‌لایه‌ن بنكه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كران.

له‌ هه‌رێمی مه‌تینا:

٢٦ی نیسان كاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٠:٣٠ له‌ هرور ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی له‌ كه‌مپی میلیتان بوون كرانه‌ ئامانجی چه‌كی قورسی هێزه‌كانمان. له‌ چالاكیه‌كه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌و ئامانجانه‌ درا كه‌ ده‌ستنیشان كرابوون.

بۆردومان به‌رده‌وامه‌

٢٦ی نیسان له‌ هه‌رێمی مه‌تینا، ناوچه‌ی شاخی هه‌كاری له‌لایه‌ن بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كرا.

٢٣ی نیسانله‌ هه‌رێمی خواكورك ناوچه‌ی شاخی شه‌كیف ٢ جار له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌وه‌ بۆردومانكرا.

٢٥ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٣:٠٠-١٥:٠٠ گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی ئاڤاشین له‌لایه‌ن بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی سه‌رسنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومانكرا.

٢٥ی نیسان ناوچه‌ی چه‌مچۆی هه‌رێمی زاپ به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و لایه‌ن بنكه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كرا.

٢٦ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ٠٧:٣٠-٢١:٣٠ ناوچه‌ی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی له‌ هه‌رێمی زاپ ٥ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومانكران. ٢٧ی نیسان ناوچه‌ی  شاخی جودی له‌لایه‌ن بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كران.

٢٦ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٤:٣٠-٢١:٠٠ له‌ هه‌رێمی خواكورك ناوچه‌ی شاخی شه‌هید حه‌قی و ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلان دوو جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".

هـ . ب