چالاکییەکانی ماک لە ئامەد و گەڤەر بەبۆنەی ١٥ی تەباخەوە

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ماک ڕایگەیاند کە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ناوچەی باغلەری شاری ئامەد ڕژانە گۆڕەپانەکان و بە یاری ئاگرین هەنگاوی ١٥ی تەباخ-یان پیرۆز کرد.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە بەیەننامەیەکی نوسراودا ڕایگەیاند: "ڕۆژی ٦ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک لە گەڤەر جەنگاوەرانمان بۆ پێشوازیکردن لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی ١٥ی تەباخ ڕژانە گۆڕەپانەکان و بەسەرهەڵدانی دروشم و یاریە ئاگرینەکان هەنگاوی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد و هەروەها سڵاویان لە بەرخۆدانی شکۆمەندانەی گەریلاکانی ئازادیی کرد. لە کاتی چالاکییەکە، داگیرکەرانی ناوچەکە دەستیان بە پشکنینی ناسنامەی هاووڵاتیان کرد."

لەبەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ٩ی تەباخ لە کاتژمێر ٠١:٠٠ی شەو، جەنگاوەرەکانمان لە باغڵەری ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پیرۆز کردنی ١٥ی تەباخ ئەنجامدا و داوایان لە گەل کرد خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی بکەن و بە یاریە ئاگرینەکان سڵاویان لە هەنگاوی مێژوویی گەریلا کرد و بۆ ماوەیەکی درێژ لە گۆڕەپانەکاندا ئاهەنگیان گێڕا."

ماک لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی وتی: "بەم چالاکیانە ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکەین و داوا لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین لە دەوری بەرخۆدانی ئیمرالی یەکبگرن، هەموو گەلەکەمان بزانن کە بە ڕۆحی بەرخۆدان و تێکۆشانی ١٥ی تەباخ بەرەو سەرکەوتن و ئازادی دەچین."