چارەنوسی ئەوە گەنجانە نادیارە کە ئاسایشی سلێمانی دەستگیری کردن
ئاسایشی سلێمانی دوو رۆژ پێش ئیستا سێ ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێزیان دەستگیرکرد و تاوەکو ئیستا چارەنوسی ئەو گەنجانە نادیارە.
ئاسایشی سلێمانی دوو رۆژ پێش ئیستا سێ ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێزیان دەستگیرکرد و تاوەکو ئیستا چارەنوسی ئەو گەنجانە نادیارە.
ئەندامانی گەنجانی ولاتپارێز لە شەقامی سەھۆڵەکەی سلێمانی بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێری نێودەوڵەتی لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان خۆپێشاندانێکی ھێمنانەیان بەرێوە برد، لەو کاتەدا ئاسایشی سلێمانی سێ لە ئەندامانی گەنجانی وڵاتپارێزیان دەستگیرد و تا ئیستا چارەنوسیان نادیارە.
شاتوو محەمەد، ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ڕایگەیاند، ویستمان ڕێپێوانێکی هێمنانە ئەنجام بدەین دژی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بیر هێنانەوەی کە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
ئەندامەکەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ڕاشیگەیاند: لەو چالاکیەدا لەلایەن ئاسایشەوە بەشێوەیەکی ناشیرین چوار گەنجی ئێمە دەستگیرکراون کە ئیدانەی ئەو دەستگیرکردنە دەکەین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە تا ئیستا چارەنوسی ئەندامەکانمان نازانین، داواکارین ھەرچی زووە ئاسایش ئەندامەکانمان ئازاد بکات لەبەر ئەوەی ھیچ سەرپێچیکی یاساییان نەکردوە.
ف.ق