چەندین مانگە هیچ زانیاریەک لەسەر دۆخی زەینەب جەلالیان نازانرێت

جەندین مانگە هیچ زانیاریەک لەسەر دۆخی زەینەب جەلالیان نازانرێت کە لە زیندانی رژێمی ئێراندایە.

خانەوادە و کەسوکاری زەینەب جەلالیان کە بە تاوانی ئەندامێتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ١٤ ساڵە لە زینداندایە، هیچ زانیاریەکیان لەسەر کچەکەیان نییە.

بەپێی زانیاریەکانی سەندیکای زیندانیە سیاسیەکان، جەلالیان بۆ زیندانی یەزد گواستراوەتەوە و لە مانگی ئایارەوە هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نییە. سەندیکاری زیندانیە سیاسیەکان رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەوەی نەزانرێت لەکوێیە، جەلالیان بۆ زیندانی یەزد و دواتر بۆ کرماشان و ئۆرمیە و دواتریش جارێکی دیکە بۆ یەز دوورخراوەتەوە.

سەندیکاکە رایگەیاند، دۆخی جەلالیان زۆر خراپە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە.

جەلالیان لە دوایین نامەکەیدا کە بۆ خانەوادەکەی ناردبوو رایگەیاندبوو، کاتێک کە ژنێک رێگەی ئازادی دۆزیەوە، هیچ هێزێک ناتوانێت بەرەنگاوی ببێتەوە و سەری دانەوێنێت.

ف.ق