چەتەکانی داعش بە هاوەن هێرشیان کردە سەر قەڕەتەپە
چەتەکانی داعش، شارەدێی قەرەتەپەیان هاوەنباران کرد و هیچ زیانێکی گیانی، لێ نەکەوتوەتەوە.
چەتەکانی داعش، شارەدێی قەرەتەپەیان هاوەنباران کرد و هیچ زیانێکی گیانی، لێ نەکەوتوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین، ژمارەیەک گولـلە هاوەن کەوتنه خوارەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنیوز لە محەمەد حاجی عومەر، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی یەکێتی لە قەرەتەپە، چوار گولـلە هاوەن لە خوارووی شارەدێیەکە، کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتوەتەوە.
وتیشی: گولـلە هاوەنەکان لەناو چیمەنەکانی خوارووی شارەدێیەکەوە، ئاراستە کراون کە شوێنی سەرەکیی چەتەکانی داعشە و هەر ئەوانیش، ئەم کارەیان ئەنجام داوە.
ف.ق