چوار چالاکوانی بادینان سزادران

كۆتا دانیشتنی دادگاییكردنی هەریەك لە شیروان تەها، بەندەوار ئەیوب، كارگەر عەباس بەڕێوەچوو، لەو دانیشتنەدا دادگا هەر چواریانی بە زیندانییكردن سزادا.

دادگا، شیروان تەهای بە دووساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن و مەسعود عەلی شەنگالی سێ ساڵ و شەش مانگ و بەندەوار ئەیوب و كارگەر غەباس بە ساڵێك و دوو مانگ سزادا.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی ئاشتیپارێزی کرستیان- CPT، بە ڕۆژنیوزی راگەیاند: وەکو ڕێکخراوەی CPT لە کوردستان و عێراق چاودێربووین لەپرۆسەی دادگاییکردنی گیراوانی بادینان، زیندایانی بادینان کەسانی بێ تاوانن، کەسی دڵسۆزی نیشتیمانن، خاوەن شەهیدی خاکی کوردستانن، بۆیە ئەم چالاکوانانە شایەنی ڕێزلێنان نەوەک سزابدرێن.

باسی لەوەشکرد: ئەوە تۆمەتانەی گیراوانی بادینان پێی تاوانبارکراون هیچ بەڵگەیەک نەبوو، کە بیسەلمێنێت تاوانبارن، بەڵام بەڵگەی زۆربچووک و تۆمەتی زۆر گەورە دراوەتە پاڵ سزادراوانی بادینان.

هەروەها، عەلی شنگالی، باوکی مەسعود شنگالی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دادگاکان لەلایەن ئاسایشیەوە بەڕێوەدەبرێت، داداگا بوونی نیە هیچ دادگایەک نیە، بەڵکو دادگا بەپێی ڕێنمای ئاسایش دەجوڵێت و ئاسایش حوکمی دادگا دەکات، سزادراوان هیچ شتێکیان نەکردووەهیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە کەچی زیندانی کراون بەبێ هۆ، هیچ یاسایەک نییە، چونکە دادگا هیچ ڕۆڵێکی نیە.

ف.ق