داغ و ئەر لە هەولێر زیندانیکراون و ماوەی ٨ ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتن دان

مەزڵوم داغ و عەبدوڕەحمان ئەر، کە لە هەولێر زیندانیکراون، ماوەی ٨ ڕۆژە لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە چالاکیی مانگرتن دان.

مەزڵوم داغ و عەبدوڕەحمان ئەر، کە لە هەولێر زیندانیکراون، ماوەی ٨ ڕۆژە لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە چالاکیی مانگرتن دان.

لە ١٧ی تەمووزی ٢٠١٩، عوسمان کۆسە سیخوڕی میت، کە لە کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ئەرکدار بووە. گەنجانی کورد مەزڵوم داغ و عەبدوڕەحمان ئەر بە تاوانی کوشتنی عوسمان کۆسە دادگایی کران و لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا. ئەو دوو گەنجە لە هەولێر زیندانیکراون. ئەوانیش ماوەی ٨ ڕۆژە لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.

داغ و ئەر ئەمڕۆ لە رێگەى تەلەفۆنەوە قسەیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان کرد و ڕایانگەیاند، لە ڕۆژی ١٣ی شوباتەوە بۆ کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و گۆڕین و گۆڕانکاری لە زیندانەکەیان دا دەستیان بە مانگرتن کردووە.

داغ و ئەر ڕایانگەیاندووە، بەهۆی خراپیی شەرت و مەرجەکان و بارودۆخەکەوە، چەندین جار داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەى زیندانەکەیان بگۆڕدرێت، بەڵام وەڵامی داواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.

داغ و ئەر ڕایانگەیاند، بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایش، کە لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ قسەیان لەگەڵ کردوون، پێیان وتوون، 'لەبەر ئەوەی ئێوە دیپلۆماتێکتان کوشتوە، ئێمە وا دەکەین".

ڕاگەیەندراوە، دۆخی تەندروستیی داغ و ئەر بەرەو خراپی دەچێت و لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا ١٠ کیلۆگرام لە کێشیان دابەزیوە و خوێنیش هەڵدەهێننەوە، داوا لە ڕای گشتی کراوە، بە گرنگی و هەستیارییەوە لەو پرسە بڕوانن.

ژ.ت