داگیرکاری تورکیا بۆچی لە ٢٤ نیساندا؟

دەوڵەتی تورکیا هەمیشە لە کاتی هێرش و داگیرکاریەکانی بۆ سەر کوردان بەرواری هێرشێک یاخود کۆستێکی میژوویی کوردان هەڵدەبژێت.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ ی ئەم مانگە لە هەریەک لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە  باشوری کوردستان دەستیان بە داگیرکارێکی نوێکرد لە ڕووی زەمینی و ئاسمانیەوە، ئەوە جێگای سەرنجە و تێرامانە وەک هەمیشە هەڵبژاردنی ئەو بەرورایە بۆ دەستپێکردنی ئەوە داگیرکاریە.

تورکیای داگیرکەر هەمیشە لە کاتی هێرش و داگیرکاریەکانی لە باشور، ڕۆژئاوا وباکوری کوردستان ئەو بەرورانە دیاریدەکات کە گەلی کورد لە مێژوودا تێیدا کۆمەڵکوژ کراوە بەمەش پەیامی کۆمەڵکوژی داگیرکارێکی نوێ لەسەر کوردان و کوردستان دەدات.

هێرش و داگیرکاریەکانی ئەمرۆ و دوێنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین، و مەتینا هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵکوژی قەڵادزی کە لە رۆژێکی  وەک  ئه‌مڕۆدا ٤٧ ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێدا لە باشوری کوردستان،  له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ساڵی ١٩٧٤ شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكرد  به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بە سەدان هاوڵاتی و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی کۆمەڵکوژکران.

دەستیپێکردنی داگیرکاری نوێ تورکیاش هاوکاتە لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژیەی قەڵادزی، بێگومان هەڵبژاردنی ئەو بەروارە لە لایەن تورکیاوە بە رێکەوت یان بێخود ئاگا نیە بەڵکو لە پاڵ هێرشی سەربازی هێرشێکی دەرونی و سیاسی فاشیزمی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد، بە هەڵبژاردنی ئەو بەرورانە دەیانەوێت  کۆمەڵکوژیەکانی فاشیزمی بەعس بەبیری گەلی باشوری کوردستان بێننەوە.

وێرای ئەوەی بەعس و شۆڤێنەکانی عێراق بە دەیان کۆمەڵکوژیان لەسەر کوردان بەرێوە بردووە لە ئەنفال بگرە تا کیمیاباران، زیندە بەچاڵ کردن و سیدارە بەڵام نەیانتوانی گەلی کورد بسڕنەوە ئەوە ئیستا گەلی کورد لە باشوری کوردستان لەسەر پێە و سەرۆک کۆماری عێراق کوردە و هەموو کەسیش چارەنوسی سەدام حوسین دەزانێت، بێگومان دەوڵەتی تورکیاش بەو بۆردوومانە ناتوانێت گەلی کورد کۆتایی پێ بهێنیت بەڵکو ئەو هێرشانە هاوشێوەی سەدام حوسێن کۆتایی بە ئەردۆغان و فاشیزمی تورکی دێنێت.

ف.ق