داگیرکەران بە هاوکاری پەدەکە ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان دەست پێ کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە لە شارۆچکەی دێرەلوکی دهۆک دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە لە شارۆچکەی دێرەلوکی دهۆک دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٤:٠٠ بە هاوکاری پەدەکە لە شارۆچکەی دێرەلوکی دهۆک ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەست پێ کرد.
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە دەستی بە هێرش کردووە.
لەلایەکی ترەوە، هێرشی لکاندن و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی بادینان بەردەوامە. هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری و چاودێری پەدەکە لە هەرێمی بادینان دەوریە و کۆنتڕۆڵی ناسنامە دەکات.