داگیرکەران گوندێکی چەمچەماڵیان بۆردومان کرد: بەو هۆیەوە ئاگر کەوتەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی توتەقەلی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵی بۆردومان کرد. ڕاگەیەندراوە کە بەو هۆیەوە ئاگر لە گوندەکە کەوتووتەوە و بە ناوچەکەدا تەشەنەی کردووە.

هێرشە لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک شوێنە نیشتەجێبووەکان و دەوروبەری بۆردومان دەکات.

فڕۆکە بێفڕۆکەوان وچەک هەڵگرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دەوروبەری گوندی توتەقەلی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ سەر بە شاری سلێمانی-یان بۆردوومان کرد.

هەروەها ڕاگەیەندراوە کە هێرشەکە نزیکەی کاتژمێر ١٢.٣٠ بووە و بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر کەوتووتەوە و بە ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە.

جێی ئاماژەیە بەهۆی مەترسی هێرشەکەوە، گەل ناتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە.