دانیشتنی دادگای کوشتنی کەمال کورکوت دەستیپێکرد
کەمال کورکوت خوێندکاری کورد لە پیرۆزبایی نەورزۆی ٢٠١٧ لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، دانیشتنی دادگایکردنی پۆلیسی بکوژ ی.ش لە رێوشوێنی ئەمنیی تونددا دەستیپێکرد.
کەمال کورکوت خوێندکاری کورد لە پیرۆزبایی نەورزۆی ٢٠١٧ لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، دانیشتنی دادگایکردنی پۆلیسی بکوژ ی.ش لە رێوشوێنی ئەمنیی تونددا دەستیپێکرد.
لە نەورۆزی ٢٠١٧دا لە ئامەد خوێندکارێکی کوردبە ناوی کەمال کورکوت لە کاتی رۆیشتن بۆ گۆڕەپانی نەورۆز لە دواوە لەلایەن پۆلیسکی دەوڵەتی تورک بە ناوی ی.ش بە ئەنقەست تەقەى لێکرا و کوشتی.
١٢هەمین دانیشتنی دادگای ئەو دۆزە بە ناوی "ئەگەری کوشتنی بە ئەنقەست" بۆ پۆلیسی بکوژ ی.ش لە ٧هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەددا دەستیپێکرد.
تۆمەتبار و پارێزەرەکانی بەشداری دانیشتنەکەى دادگا نەبوون، بەڵام تیمی پارێزەرانی بنەماڵەى کورکوت، محەمەد ئەمین ئاکتار، جیهان ئایدن، سەردار چەلەبی، سیدار ئاڤشار، محەمەد ئۆنەر و موخلیس ئۆگیورگول بەشداری دانیشتنەکەى دادگا بوون.
بە پاساوی پەتای کۆرۆنا رێگا نەدرا مەراڵ دانش بەشتاش و هشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتارانی هەدەپە و رۆژنامەنووسان و بە گشتی ١٨ کەس بەشداری دانیشتنەکەى دادگا ببن و لە هۆڵی دادگاکەدا وەک بینەر دانران.
داواکاری گشتی دەیەوێت ٣ تاوەکو ٩ ساڵ سزای زیندانیکردن بەسەر تۆمەتباردا بسەپێنرێت.
دانیشتنەکەى دادگا بە ئامادەبوونی پارێزەرانی کورکوت بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت