دانیشتنی دادگاییکردنی یوکسەکداغ دواخرا
دانیشتنی دادگاییکردنی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ئێستادا بەدیل گیراوە، دواخرا.
دانیشتنی دادگاییکردنی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ئێستادا بەدیل گیراوە، دواخرا.
بە هۆی لێدوانێکی لەسەر زیندانیکردنی دوو رۆژنامەنووس بە ناوەکانی جان دوندار و ئەردەم گول و بە بیانووی ئەوەی "بێڕێزی لە بەرامبەر سەرۆککۆمار کردووە" داوای یاسایی لەسەر فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە تۆمار کرابوو و لە ئێستادا دەستگیرکراوە. دانیشتنی دادگاییکەکە لە ١٠یەمین دادگای سزاکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
پارێزەرانی یوکسکداغ و ئەردۆغان بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد. یوکسەکداغ بە هۆی کێشە تەندروستیەوە، نەیتوانی بەشداری لەو دانیشتنەدا بکات.
لیژنەی دادوەران دانیشتنی دادگاییەکەیان بۆ ١١ی مانگی شوباتی ٢٠٢١ دواخست.
ز.ش