دانیشتوانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) له ساڵیادی ٢٣هه‌مینی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریان ئه‌نجامدا.
به هه‌زاران كه‌س له ناو كه‌مپه‌كه كۆبوونه‌وه و له كاتژمێر ٠٩:٠٠دا له به‌رده‌م ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان تا به‌رده‌م خێمه‌ی چالاكیه‌كه رێپێوانیان كرد.
له رێپێوانه‌كه‌دا پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ئاڵاكانی كه‌جه‌كه، په‌كه‌كه و هه‌په‌گه و پلاكارد به نوسراوی "كه‌س ناتوانێت رۆژی ئێمه تارك بكات" به‌رزكرانه‌وه.
چالاكوانه‌كان به به‌رده‌وامی دروشمه‌كانی "بێ سه‌رۆك ژیان نابێت"، "١٥ی شوبات شه‌رمه‌زاریه بۆ جیهان"یان ده‌ووته‌وه.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی دیموكراتیك فیلیز بوداك له‌به‌رده‌م خێمه‌ی چالاكیه‌كه‌ی لێدوانی‌دا.
فیلیز بوداك سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا و وتی، "كه‌س ناتوانێت ئیراده‌ی سه‌رۆك ئاپۆ كه خۆی گه‌یاندووه‌ته ملیۆنان كه‌س و شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ له ناو ببات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه ده‌ڵێین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و ئازادمان هه‌بێت، پێویسته گۆشه‌گیری ئیمراڵی تێكبشكێنرێت، رێبه‌ری گه‌لان، پێشه‌نگی سه‌ده‌ی ٢١ رێبه‌ر ئاپۆ به شێوه‌ی جه‌سته‌یی ئازاد بكرێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكرێن پێویسته رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه داوا له هه‌موو گه‌لانی كوردستان، هێزه دیموكرات، لایه‌نه مرۆڤ دۆسته‌كان و خاوه‌ن ویژدانه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌ده‌وری ئیمراڵیه‌وه یه‌ك بگرن، له‌پێناو ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ برَژێنه شه‌قامه‌كان. ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ بێده‌نگ ده‌بن له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كوردستاندا وه‌ك هێزه‌كانی رووڕه‌ش، پیلانگێڕ و ناپاك ده‌ناسێنرێن. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له داهاتووی گه‌لی كورددا له گه‌ڵ گه‌لی كورددا بن و له سه‌ربه‌رزیدا بژین، ده‌بێت بڕژینه شه‌قامه‌كان".
لێدوانه‌كه به دروشمه‌كانی 'بێ سه‌رۆك ژیان نابێت'، 'بژی سه‌رۆك ئاپۆ' كۆتایی پێهات.
هـ . ب