دارسین ئامەد: هێزی ئاپۆیی لە هەموو شوێنێکدا داگیرکەر تێکدەشکێنێت
دارسین ئامەد گەریلای یەژاستار رایگەیاند، هەر چۆن هێزی ئاپۆیی لە حەفتانین ئامانجەکانی دوژمنی پووچکردەوە، لە هەموو شوێنێکی تریشدا دوژمن پووچ دەکەنەوە و سەریش دەکەون.
دارسین ئامەد گەریلای یەژاستار رایگەیاند، هەر چۆن هێزی ئاپۆیی لە حەفتانین ئامانجەکانی دوژمنی پووچکردەوە، لە هەموو شوێنێکی تریشدا دوژمن پووچ دەکەنەوە و سەریش دەکەون.
دارسین ئامەد یەکێک لە گەریلاکانی یەژاستارە و ئێستا لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیادا لە بەرخوداندایە. لەبارەی بەرخودانی هاوڕێیانی لە جەنگی حەفتانین دا، کە بەرامبەر بە داگیرکەری تێکۆشان و داگیرکەریان تووشی شکست کرد وتی، "کاتێک دەوڵەتى تورک ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکەى بۆ سەر حەفتانین دەستپێکرد، دەیخواست لە ماوەى چەند رۆژدا هەموو حەفتانین داگیر بکات. بۆ ئەوەش خۆیان بە تەکنەلۆژیا تەیار کرد و شەڕێکی بێ هاوتایان کرد، بەڵام بە راستی بەرخودانی جەنگی حەفتانین، بەرخودانی هەڤاڵانی فیدایی و قارەمانی شەهیدان ئەوەى بە دوژمن نیشاندا، کە دەستگرتن بەسەر حەفتانین دا بۆ ئەوان خەونە!
"ئێمە بە گەریلای نۆژەن وەڵام دەدەینەوە"
سەرەتای ئەو بەخوردانە بە وتنی "ئێرە حەفتانینە!" دەستیپێکرد. ئەو وتەیە لەلایەکەوە وەک گەریلا هێزی بە ئێمە بەخشی و لەلایەکی ترەوە بووە لەمپەر بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تاوەکو بە ئامانجەکەى نەگات. هەموو پلانەکانیان پووچ بوونەوە. چونکە ئەوەى ئەوان دەیانخواست بۆیان بەدینەهات، لە کاتی بەرخودانی حەفتانین دا دەستەى ئاسایشی نەتەوەی تورک (مەگەکە) کۆبوونەوە و لەسەر حەفتانین دەستیان بە گفتوگۆ کرد، چونکە سەربازەکانیان لە بەرەکانی شەڕدا هەڵدەهاتن و لە رووی دەروونییەوە رووخابوون. بۆ پڕکردنەوەى شوێنی سەربازە هەڵهاتوەکان جاش و جەردەوان و چەتەکانیان دایە پێش، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن. هەموو ئەو شێوازانەى گرتیانە بەر پووچ بوونەوە. ئەوە سەلمێندرا، کە ناتوانن سەربکەون و تووشی تەنگاویی قورس بوون. ئەوەش بە ئازایەتی هەڤاڵانمان، خۆشویستنی ژیان و بڕوابوون بوو بە رامانەکانی رێبەر ئاپۆ بەدیهات. ئەوان چەند تەکنەلۆژیای سەربازی و تاکتیکی نوێیان بەکارهێنا، ئێمەى گەریلاش تاکتیکی نوێترمان بەکارهێنا و ئەوەى ئەوانمان پووچ کردەوە.
"دوژمنەکەمان دیارە"
ئێستا ئێمە لە شەڕێکی قورسی جیهانیی سێیەمداین. دەوڵەتى داگیرکەر نەک تەنها لە چیاکان، بەڵکو لە شارەکانیش لە دژی گەلەکەمان شێوازی چەپەڵ بەکار دەهێنێت. لەبەر ئەوەش پێویستە گەنجانی کوردستان خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی بکەن و بە بەهێزی بەشداریی تیادا بکەن. دوژمنەکەمان دیارە و هەموو کەس تاوان و کردەوە و رەفتارەکانیان دەناسێت، بۆ ئەوەش کێ لە پاڵ دوژمندا بێت، لەلایەن ئێمەوە دەکرێتە ئامانج. ئەوە بابەتێکی روونە، چونکە ئامانجی ئێمە پاراستنی گەلەکەی خۆمانە.
"یەکگرتوویی گەل و گەریلا لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا بەدی دێت"
منداڵانی کورد لە کوردستان ناتوانن ژیانی منداڵانەى خۆیان بکەن، ئەوەش بابەتێکی ئازاراوییە. کاتێکیش دەوترێت گەنجان وەڵامدانەوەیە بە قۆناغەکە، خوێنێکی گەرم بە یادی مرۆڤدا دێت. رێبەرایەتیمان دەڵێت، "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین". پێویستە هەموو گەنجێک لەوە تێبگات.
بە یەکگرتوویی گەریلا و گەل، گەریلا و ژن، ئێمە دەبینە وەڵامدەری قۆناغەکە و تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ. ئازادییەکی یەکگرتووانە بونیات دەنێین. ئێمە دەڵێین، هەر چۆن هێزی ئاپۆیی لە حەفتانین ئامانجەکانی دوژمنی پووچ کردەوە، ئەوا هێزی ئاپۆیی لە هەموو شوێنێکی تریشدا دوژمن پووچ دەکاتەوە و سەریش دەکەوێت. ئەم بەرخودانەى ئێمە گەڕانەوەى بۆ نییە و بە بەردەوامی بەرەو پێش دەڕوات".
ژ.ت