داعش لە باشوری کەرکوک دوو جوتیاری ڕفاند

لە گوندێکی سەر بەقەزای داقوق لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک، ژمارەیەک چەکدار دوو جوتیاری گوندی سمود دەڕفێنن.

ژمارەیەك چەكدار، هەڵیانكوتایە سەر گوندی سمود لە باشوری قەزای داقوق سەر بە پارێزگای کەرکوک و لەئەنجامدا و دوو برایان ڕفاند، كە سەرقاڵی كاری كشتوكاڵین لە گوندەكەیاندا.

روداوەكە لەكاتی خۆڵبارینەكەی ئێوارەی دوێنێ شەممە ٢٦ی حوزەیران رویداوە و بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەزای داقوق، كە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد: "چەكدارەكان داعش بوون".

سەرچاوەكە باسی لەوەشکرد کە "دوو براكە لەكاتی بینینی چەكدارەكاندا هەڵهاتون، بەڵام دواتر دەستگیركراون، پاشان یەكێكیان ئازاد دەكەن و ئەوەی تر لەگەڵ خۆیاندا دەبەن و چارەنوسی نادیارە".

ژ.ت