عەداڵەت کایا: بەشێوەیەکی بەهێزتر درێژە بە هەنگاوەکانمان دەدەین

عەدالەت کایا ئەوەی خستەڕوو، کە دۆسیەی تەڵەکەبازانەی کۆبانێ دۆسیەیەکی تۆڵەسەندنەوەیە و وتی، "رێگەی گەیشتن بە دیموکراسی وئازادی دژوارە. ئێمە پێداگرین کە بەشێوەیەکی بەهێزتر هەنگاو بنێین".

پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی عەدالەت کایا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی لەوەکرد کە لە دۆزی تەڵەبازانەی کۆبانێدا یاسا بوونی نییە، پێودانگی یاسایی بوونی نییە و ئەوەی خستەڕوو، کە بینرا کوردەکان بە چ ئەقڵیەتێکی کۆلۆنیالیستی دادگایی کراون.

کایا باسی لەوەکرد، دوای هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار چاوەڕوانییەکی بەو جۆرە دروستبوو کە گوایە دەتوانرێت ئاساییبوونەوە بێتەدی، کۆمەڵگا دەتوانێت هەناسەی بە بەردا بێتەوە و وتی، "ئێمە پێشبینیمان دەکرد کە ئەو سیاسەتانەی گوشار، ئۆپراسیۆن و بە نەبوو دانان بەردەوام بن، پێشبینیمان دەکرد کە لەو دۆسیەدا دەتوانن سزای زیندان بسەپێنن، هاوکات بۆ یەکجاریش بێت چاوەڕوانییەکی یاسایی هەبوو، بەڵام دیسان خۆیان تێکنەدا و گۆڕیان بۆ دۆسیەیەکی تۆڵەسەندنەوە لە گەلی کورد".

تێکۆشان بەرامبەر بە توندوتیژی کۆلۆنیالیستی

کایا بە بیری هێنایەوە کە لە ناو هیچ بارودۆخێکدا سەر دانانەوێنن، چۆک دانادەن و وتی، "هەڤاڵانمان تاکۆتایی پاڕێزگارییان لە بەها و تێکۆشان کرد. لەبەر ئەوەش سزای قورسیان بەسەردا سەپێندرا. تێکۆشان نە بۆ ئێمە و نە بۆ ئەوان کۆتایی نایات. لە زیندان و لە دەرەوە تێکۆشانمان لە دژی بێدادی، لە دژی توندوتیکی کۆلۆنیالیستی بەردەوام دەبێت".

عەدالەت کایا ئەوەی خستەڕوو کە ئاکەپە کە هێزەکەی لە دەست دەدات دەیەوێت جەهەپەش پەلکێشی هەمان هێڵی مەهەپە بکات و وتی، "سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەی ١٠٠ ساڵە بەردەوامە، کورد دیسان بە نەبوو دادەنرێت. تا کورد و دەم پارتی بە بەردەنگ و موخاتەب دانەندرێن و قسە لە سەر کێشەکان نەکرێت ناتوانرێت باس لە قۆناغێکی ئاساییبوونەوە بکرێت. ئەو هەڤاڵانەمان کە ئازادکران، دوای سزا ئازادکران. لەبەر ئەوە مرۆڤ ناتوانێت باس لە ئازادیەک یان تەواوبوونی سزاس بکات. رێگەی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی دژوارە. ئێمە پێداگرین کە بە شێوەی بەهێزتر لەو رێگەدا هەنگاو بنێن. تێکۆشانمان بە بەهێزی بەردەوام دەبێت".

هـ . ب