دایکانی شەممە: ئێمە تێدەکۆشین تاوەکو دادپەروەری جێبەجێ دەکرێت!
دایکانی شەممە لە چارەنووسی کەنان بیلگین پرسیەوە و وتیان: ": ئێمە تێدەکۆشین دەکەین تاوەکو دادپەروەری جێبەجێ دەکرێت ."
دایکانی شەممە لە چارەنووسی کەنان بیلگین پرسیەوە و وتیان: ": ئێمە تێدەکۆشین دەکەین تاوەکو دادپەروەری جێبەجێ دەکرێت ."
دایکانی شەممە لە هەفتەی ٨٥٨میندا چالاکییەکیان بە ئۆنلاین ڕێکخست، بۆ زانینی کەسوکارەکانیان و سزادانی ئەنجامدەرەکانیان.
لەم هەفتەیەدا دایکان لە چارەنووسی کەنان بیلگەنی ٣٥ ساڵ پرسیەوەکە لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٩٤ لە شاری دیکمەنی ئەنقەرە لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێندرابوو، لەم هەفتەیەدا بیلگین سەعید چۆبان و ئۆزەر ئاکدەنیز کە هەمان ڕۆژ دەستگیرکران و لەلایەن پۆلیسەوە بردراون بۆ هەمان ناوەند، لە چالاکییەکەدا قسەیان کرد و وتیان کە بیلگین بە دەنگی بەرزەوە وتبووی کە بەبێ تۆمارکردنی ناوی ناوبراو دەستگیرکراوە و دەیانکوژن.
خوشکی بیلگین بەناوی بنەماڵەی بیلگینەوە قسەیکرد و وتی: ماوەی 27 ساڵە لە حەسرەتی براکەیدا دەژی و وتی: ئێمە هەموو ڕۆژێک چاوەڕێی هاتنی دەکەین. کاتێک ناوی ١٢ی ئەیلول دەهێنرێت، هەمیشە ئازار و پەرۆشی و حەسرەت دێتەوە یادمان. من هەرگیز نامەوێت ئەم مێژووە بەبیر بهێنمەوە. دایکم هەروەها تا مردن هەر دەیگوت کەنان. دایکم هەمیشە هیواخواز بوو کە ڕۆژێک کوڕەکەی ببینێت. چەند ڕۆژێک پێش مردنی، هەمیشە ناوی کەنانی لەسەر لێو بوو. براکەم بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. ئەوان ملیۆنان کەسیان کوشت وەک کەنان. بەڵام ئێمە واز لەم کەیسە ناهێنین. بێگومان دادپەروەری شوێنی خۆی دەدۆزێتەوە. بە براکەم دەڵێم، من لەماڵەوە دانیشتم و ماتەمینی تۆ ناکەم، لەم تێکۆشانەدا بەردەوام دەبم."
دوای خوشکی کەنان، راگەیەنراوی هەفتانە لەلایەن ئوموهان کایا خوێندرایەوە. کایا لە راگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاندووە، کە 1١١شایەتحاڵ گەواهی ئەو دادگاییەیان داوە کە بیلگین ئەشکەنجە دراوە و لە گەڵ هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و پارێزەراندا هیچ ئەنجامێک بەدەستنەهێنراوە. کایا وتی کە کەیسەکەی بیلگین چووەتە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و تورکیاش تاوانبار کراوە.
ف.ق