دایکانی ئاشتی ناڕەزاییان لەبەرانبەر پەدەکە پیشاندا

دەستپێشخەری دایکانی ئاشتیی ئامەد ناڕەزاییان لەبەرانبەر نۆکەری پەدەکە پیشاندا و داوای دیالۆگیان کرد.

دەستپێشخەری دایکانی ئاشتیی ئامەد لەبارەی سیاسەتی نۆکەری لە باشووری کوردستان، لە باڵەخانەی خۆیان لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

چالاکوانانی تەژا، ئەنجامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە، ئەندامانی مەبیا دەر و دەستپیشخەری دایکانی ئاشتی بەشداریان کرد. لە کۆنفڕانسەکەدا ئەمینە دەنیز ئەندامی دەستپیشخەری دایکانی ئاشتی قسەی کرد.

دەنیز بانگەوازێکی ئاراستەی مەسعود باتزانی کرد کە شەڕی براکوژی ڕابگرێت و دەست بە دیالۆگ بکات و وتی،"ئیتر بەسە، نامانەوێت شەڕی براکوژی هەڵبگیرسێت. ئێمە ئاشتی هەمیشەییمان دەوێت. بانگەوازیمان ئاڕاستەی بارزانیە کە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەنجام بدات و هەموو کوردێک لەناویدا جێی خۆی بگرێت، دەست لەناو دەست بنێن و نەبنە ئامێری دەستی دەوڵەتی تورک. دەست نەخەنە دەستی دەوڵەتی تورک و شەڕی براکوژی مەکەن."

بە وتنەوەی دروشمی 'دایکان شەڕیان ناوێت، ئاشتیان دەوێ' کۆتایی بە کۆنفرانسەکە هێنرا.

ف.ق