دەکەپە/بەئۆگە: تاکە بژاردە بەشداریکردنە لە شۆرشی یەکگرتوودا

دەکەپە /بەئۆگە رایگەیاند، تاکە بکاردە بەشداریکردنە لە شۆرشی یەکگرتوودا و لە بەرانبەر فاشیزمی ئاکەپە / مەهەپە بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە شەڕدا کرد.

دەکەپە/بەئۆگە لەبارەی هەنگاوی تشرینی دووەم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکە دەکەپە/بەئۆگەدا هاتووە،

هەنگاوی تشرینی یەکەم بناغەیەکی گرنگی مێژوو و مافداری سیاسی هێڵی پارتەکەیانە و ٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتەکەدا تێدەپەڕێت و وتی، "بە دەیان گەنجی کرێکار و ڕەنجدەر، سۆسیالیست، فیمینیست و شۆرشگێر کە دەیانەوێت سەرلەنوێ هێڵی شەڕی شۆرشگیری و تێکۆشانی شۆڕشگێری لە شارەکانی تورکیا بەهێز بکەن، لە ئەستەنبوڵ تاوەکو ئەنقەرە، لە چوکورئۆڤا تاوەکو هەرێمی ئیجە و قەرەدەنیز لەسەر بانگەوازی ئۆڵاش بایراکتارئۆغلۆ و کادرە پێشەنگەکان بەشداریان لە شەڕی ئازادی لە کۆبانێدا کرد."

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە دەکەپە کە هێزی ئازادی یەکگرتووە لەسەر هێڵی شەڕی شۆرشگێری دامەزراوە و یەکەم چالاکی شۆڕشگیری چەکداری لە بەرانبەر دڕندەیی ئاکەپە / داعش بە هەڵگرتنی ئاڵای ئینتەرناسیۆنالیست لەسەر خاکی کۆبانێ و ڕۆژئاوا ئەنجامدا.

دەکەپە/بەئۆگە لەگەڵ ئەوەی باسی لە پێشەنگەکانی پارتەکەی کرد کە لە شەڕی دژی داعشدا شەهید بوون هەروەها بانگەوازی لە کرێکار و ڕەنجدەران کرد کە بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزم و بۆ جێبەجێکردنی سۆسیالیزم  و تاکە رێگەی ڕزگاربوون لە کاپیتالیزم، بەشداریکردنە لە شەڕی شۆرشگێری یەکگرتوودا.

ف.ق