دکتور مەزلۆم فەرماندە لە ریزەکانی هەپەگەدا بە بۆنەی ٤٦مین مانفی شەهیدانی مانگی ئایار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
دکتور مەزلۆ سەرەتا لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی ئایاردا، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی کردەوە و وتی، " ئێمە لەسەر ڕێبازی شەهیدان تێدەکۆشین، خاوەنداری لە رەنجی شەهیدان دەکەین. بە تایبەتی حەقی کارەر و فەرهاد کورتای، مەزلۆم زەنگین، ئەشرەف ئانیک و نەجمی ئونەر، جارێکی دیکە بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. تاوەکو دلۆپێک خوێن لە لەشماندا بێت، خاوەنداری لە شەهیدانمان دەکەین. ئێمە ئەمڕۆ لە سایەی ئەو هەڤاڵا پێشەنگەکانمان گەیشتنە ئەم ڕۆژە. بە تایبەتی مێژووی شۆڕشمان، لە شۆڕشانی جیهان زۆر جیاوازترە. لە ٢٨ راپەریندا، داگیرکەران هەموو کاتێک سیاسەتی لەناوبردن، داگیرکەری و قڕکردنیان لەسەر کورد و کوردستان پەیڕەو کردووە.
لە بەرانبەریشدا رێبەر ئاپۆ لە گەڵ هاوڕێکانیدا دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد. لە ئەنجامی رەنج و هەوڵەکانی هاوڕێکان و ڕێبەر ئاپۆدا، کورد و کوردستان لەلایەن هەموو جیهانەوە دەناسرێت. مانگی ئایار ساڵیادی شەهیدبوونی دەنیز گەزمیش، ئیبراهیم کایپاکایایە. بەڕێزەوە یادی ئەوانیش دەکەمەوە. پێویستە ئەو پێشەنگە گەورانە لەبیر نەکەین، هەموو کاتێک لەسەر ڕێچکەی ئەواندا تێبکۆشین. هەڵوێست، ژیان و تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان، بۆ ئێمە نمونەیە."
ئێوە کێ لەناودەبەن؟
دکتور مەزلۆم ئاماژەی بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکدا و وتی، " دەوڵەتی تورک دەزانێت کە ناحەقە، بۆیەش زۆر دەترسێت. لە ئاسیای ناوەڕاستەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان دەستی بە داگیرکەری کرد، دواتر کوردی رەتکردەوە. بەلام جیهان هەمووی دەزانێت کە ئەگەر ئەم شۆڕشگە سەربکەوێت، چوار پارچەی کوردستان لە داگیرکەری رزگار و ئازاد دەبێت. ئێمە بڕوامان پێی هەیە و ئایدۆلۆژیمان پشت بەوە دەبەستێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەر ترس لەم شەڕە پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستێت.
هەموو کاتێک بانگەشەی ئەوەی دەکات کە پەکەکە لەناودەبات. ئێوە کێ لەناودەبەن؟ پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە کەس ناتوانێت پەکەکە لەناوببات. لەسەر رووی زەوی کوردێک بە تەنها بمێنێت، تێکۆشان بۆ ئازادی بەردەوام دەبێت. ئەوەش بۆ ئێمە زۆر ڕوونە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەموو کوردێکی کردووتە ئامانج و وەک دوژمن دەیبینێت. بۆیەش پێویستە هەر کوردێک بەم تێگەیشتنە بجووڵێتەوە."
ف.ق