دەم پارتی لە دژی دەستبەرداگرتن سەردانی دادگای کرد

دەم پارتی لە دژی دەستبەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ سەردانی دادگای کارگێڕی ئەنقەرەی کرد.

کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرداگرتی شارەوانی جۆلەمێرگ سەردانی دادگای کارگێڕی ئەنقەرەی کرد.

لە داواکارییەکەدا باس لە قۆناغی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ، محمەد سدیق ئاکش و دەستگیرکردنی کرا و ئاماژە بەوەدرا سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان وەک کودەتایەک لە مێژوودا دەمێنێتەوە.

هەروەها لە داواکارییەکەدا داواکراوە لە ڕێگەی دادگای دەستوورییەوە بڕیاری دوورخستنەوەی ئاکیش هەڵبوەشێنرێتەوە.